Skip to content
پێڤاژۆی نوێ لە سووریا!

دۆخی کورد لە مەترسیدایە (بەڵێنی ئەنتەگراسیۆن لە کردەوەدا، دەبێتە تەسلیمبوونی کورد).
✍️ شەیخمۆس ئۆزەنگین
پوختەی بارودۆخی گشتی (ژانیڤەری 2026)
دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2024دا، لە سووریا حکومەتێکی ڕاگوزەر بە سەرکردایەتی ئەحمەد ئەلشەرع (کە پێشتر بە ئەبو محەممەد جۆلانی ناسرابوو) لەلایەن هەتەشە (هەیئەتی تەحریر ئەلشام)ـەوە دامەزرا. هەتەشە ڕێکخراوێکە کە ڕەگ و ڕیشەی دەگەریتەوە سەر قاعیدە و درێژەدەری (ئەل ـ نوسڕە)ـەیە و پەیوەندییەکی ئیدئۆلۆژیک و ڕێکخراوەیی ئاشکرایان بە داعشەوە هەیە.
“سوپای سوریا” لە ئێستادا بە شێوەیەکی سەرەکی لە توخمەکانی هەتەشە و (ئەرتەشی نەتەوەیی سووریا) پێکهاتووە و بە پشتیوانیی بەهێزی تورکیا کاردەکات.
ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد لە “باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا” (ڕۆژئاڤای کوردستان) واتە (حەسەکە، ڕەققا، دێرەزۆر و هتد…) لە چەند هەفتەی ڕابردوودا کەوتوونەتە بەر هێرشی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا. شەڕەکە چڕتر بووەوە و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک زیانێکی جوگرافیایی زۆریان بەرکەوت و (تەبقا، ڕەققا و زۆربەی دێرەزوور گیران). لە 18ی ژانیڤەریدا، بە نێوەندگیری ئەمریکا (بە بەشداریی تۆم باراک) ئاگربەست و “رێککەوتنی ئەنتەگراسیۆن” واژۆ کرا، بەڵام گەلی کورد لەسەر زەوی هەڕەشەی لەسەرە، پێکدادانەکان بەردەوامن و ڕێککەوتنەکە بە کردەوە هەڵوەشاوەتەوە.
هەڵوێستی کۆتایی تۆم باراک و ئەمریکا/هاوپەیمانی
تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا (کە هاوکات باڵیۆحزی ئەمریکایە لە ئەنقەرە)، لە لێدوانەکەیدا لە بەرنامەی ئێکس (تویتەری پێشوو) لە ڕێکەوتی 20/1/2026دا ئەم وشانەی خوارەوەی بەکارهێناوە:
“هەسەدە وەک ئامانجی سەرەکیی هێزی دژە داعش لەسەر زەوی، تاڕادەیەکی زۆر کۆتایی هاتووە.”(!)
هۆکار:
– حکومەتی سووریا (حکومەتی ستەمکاری دیفاکتۆ لە دیمەشق) بووەتە 90ـەمین ئەندامی هاوپەیمانی جیهانی لە دژی داعش. ئێستا “ئامادە و خوازیارە” کە بەرپرسیارێتی ئەمنی (زیندانیان داعش و ئەو کەمپانەی کە ژنانی داحشی تێدایە) لە ئەستۆ بگرێت.
– بۆ کورد “گەورەترین دەرفەت” تێکەڵبوونی تەواوەتییە لەگەڵ حکومەتی ئەحمەد ئەلشەرع و جێبەجێکردنی هاووڵاتیبوونی سووریا (مافەکانی هاووڵاتیبوون، پاراستنی زمانی کوردی و هتد..).
ئەولەویەتەکانی ئەمریکا:
– ئاسانکاری بۆ دانوستانەکانی نێوان دیمەشق و هەسەدە بۆ ئاسایشی زیندانیە داعشیەکان و ئەنتەگراسیۆنی سیاسیی کورد.
ـ ئەم بەیاننامەیە گۆڕانی ستراتژیی ئەمریکا ڕوون دەکاتەوە:
ئەمریکا چیتر کورد (هەسەدە) وەک هاوپەیمانێکی سەرەکی نابینێت. لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا، ئەمریکا دەیهەوێت تورکیا ڕازی بکات و ئامادەیی سەربازی کەم بکاتەوە و پشتیوانی لە سووریایەکی “یەکگرتوو” (لەژێر کۆنترۆڵی هەتەشەدا) بکات. باراک لە لێدوانەکانیدا نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بە پەکەکە/یەپەگە لەبەرچاو دەگرێت و خۆسەریی هەسەدە بە “جیاخوازی” وەسف دەکات.
ئەم گۆڕانکارییە لەبەرچی؟
(حساباتی ئەمریکا و هاوپەیمانان) هۆکاری سەرەکی گۆڕینی ئەمریکایە بۆ ئەم سیاسەتە نوێیە:
– ڕاگەیاندنی ئەوەی کە شەڕی داعش کۆتایی هاتووە. داعش لە ساڵی 2019ـەوە هیچ خاکێکی کۆنترۆڵ نەکردووە ـ نیشانەی ئەوەیە کە هاوپەیمانان ئێستا دەیانهەوێت پشت بە ئەکتەرە ناوخۆییەکان (دیمەشق) ببەستێت.
ـ فشارەکانی تورکیا:
تورکیا هاوپەیمانی ناتۆیە. هەسەدە وەک درێژکراوەی پەکەکە دەبینێت. سەردەمی ترەمپ، ئەولەوییەت بە ئەنقەرە دەدات؛ لە ڕێگەی تورکیاوە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ پشتگیری پێشکەش بە هەتەشە (چەک، لۆجستیک) دەکات.
کشانەوەی سەربازی و کەمکردنەوەی تێچوون:
– ئەمریکا دەیهەوێت 900-2000 سەرباز لە سووریا بکشێنێتەوە. بە ئەنتەگراسیۆن (تێکەڵبوونی هەسەدە، “چارەسەرێکی ناوخۆیی” دەدۆزرێتەوە.
– هاوکاری پراگماتیک لەگەڵ هەتەشە، ئەحمەد شەرع وێنەیەکی “نەرم” لەخۆی پیشان دەدات، سزا ئابوورییەکان هەڵگیران و لە کۆشکی سپی پێشوازیی لێکرا. ئەمریکا هەتەسە وەک “هاوکارێکی نوێ” لە دژی داعش دەبینێت.
– دژی ئۆتۆنۆمی کورد؛ فیدرالیزم یان جوداخوازی پشتیوانی ناکرێ، ڕەتدەکرێنەوە؛ سەرنج دەخەنەسەر “یەک ئەرتەش، یەک دەوڵەت”.
مەترسی لەسەر زیندان و کەمپەکانی داعش
– لەماوەی 2-3 ڕۆژی ڕابردوودا (18-21ی ژانیڤەری) لە شەدادی و حەسەکە و زیندان/کەمپەکانی تر (هۆل، ڕۆژ) هەڵهاتنی گەورە ڕوویاندا:
– بە هەزاران ئەندامی داعش و ئەندامانی خێزانەکانیان لەلایەن هێزەکانی هەتەشە ئازادکراون یان “کۆنتڕۆڵکراون”. هەڵهاتووانی داعش پەیوەندیان بە شانە نوستووەکانی داعش لە ناوچەکەدا کردووە و کۆدەبنەوە.
– وەزارەتی ناوخۆی سووریا، هەسەدە بەوە تۆمەتبار دەکات کەوا (بۆ شانتاژی سیاسی بەریداون).
– هەسەدەش هێزەکانی حکومەت و هەتەشە تاوانبار دەکات و دەڵێ (لە کاتی هێرشەکەدا هەڵهاتوون).
-هەندێک ڕاپۆرت: نزیکەی 1500 ئەندامی داعش هەڵاتوون، 130 کەسیان بەدیل گیراون بەڵام هەڕەشەکە هەر ماوە.
-بەهۆی پەیوەندییە مێژووییەکانی هەتەشە لەگەڵ داعش (توخمەکانی پێشووی نوسڕە/قاعیدە)، بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئەوانەی هەڵهاتوون پەیوەندییان بە ڕیزەکانی هەتەشەوە کردووە.
(بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستدان، ئەمە دۆزینەوانی من پشتڕاست دەکەنەوە کە “هەزاران چەکداری داعش پەیوەندییان بە هەتەشەوە کردووە”.)
ئەم دۆخە مەترسی دروستبوونی شانە نوێیەکانی داعش و بەهێزبوونیان لە ناوچەکەدا زیاتر دەکات. ئەمریکا دەڵێت “ئاسایشی” بەڵام تەنانەت لە نزیک بنکەکانی هاوپەیمانانیش دەستوەردان ناکات.
مەترسی لەسەر کورد و مەترسی جینۆساید
کورد بەشێوەیەکی بەرچاو بەتەنها بەجێهێڵراوە. زۆربەی ئەو خاکەی کە لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەدا بوو لەدەستچووە، ڕێککەوتنی ئەنتەگراسیۆن لە “تەسلیمبوون” دەچێت.
هێزەکانی هەتەشە و ئەرتەسی سووریا (بە پاڵپشتی تورکیا) دەچنە ناو ناوچە کوردستانییەکانەوە؛ ڕاپۆرتەکانی توندوتیژی دژی هاووڵاتیانی مەدەنی لە زیادبووندایە، هەواڵی کۆمەڵکوژییەکان بڵاودەبێتەوە.
لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە پەڕینەوە لە سنوور بۆ پشتیوانیکرد روودەدەن (ناڕەزایەتی لە نوسەیبین، هەوڵدان بۆ بەزاندنی دیوارەکان).
مەترسی کۆمەڵکوژیی نوێ لە دژی کورد زۆرە:
کاتێک ئایدۆلۆژیای هەتەشە (ئیسلامی) و هەڵوێستی دژە کوردیی تورکیا تێکەڵ دەکەین، ترس لە “ئۆپەراسیۆنی جینۆساید” دروست دەبێت.
هەندێک ئەمە وەک “پاککردنەوەی پلان بۆ داڕێژراوی کورد لە ناوچەکە” دەبینن: ئەمریکا/ترەمپ بە ئیمتیازدان بە تورکیا کورد دەکاتە قوربانی.
ئەم سیاسەتەی ئەمریکا وازهێنانە لە هاوپەیمانانی پێشوو (کورد) و هەنگاونان بەرەو گرووپێکی مشتومڕاوی وەک هەتەشە.
هەڵە: بە کەم سەیرکردنی مەترسییەکانی داعش (ئەگەر هەڵاتنەکان زیادی بکەن، دەکرێت شەپۆلێکی نوێی داعش بێتە ئاراوە).
دۆخی کورد لە مەترسیدایە (بەڵێنی ئەنتەگراسیۆن لە کردەوەدا، دەبێتە تەسلیمبوونی کورد).
بەهێزکردنی هەژموونی ناوچەیی تورکیا
ناوچەکە لە لێواری ئاژاوەیەکی گەورەدایە. بەرخۆدانی کورد بەردەوامە، بەڵام تەنیایی کورد قووڵتر بووەتەوە. بۆ ئەوەی ڕێگری لە جینۆساید بکرێت، فشاری نێودەوڵەتی (نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ)، چالاکییەکانی دیاسپۆرا و بەڵگەنامەسازی لە کاتی ڕاستەقینەدا گرنگن.