گەریلاکانی پەکەکە بەرەو باشووری کوردستان دەڕۆن؟؟؟

گەریلاکانی پەکەکە بەرەو باشووری کوردستان دەڕۆن؟؟؟

ئامانجی پەکەکە لەسەر داوای هاوپەیمانە تورکەکانیان ئەوەیە کە بە هەموو هێزەوە هەوڵبدەن تا باشووری کوردستان تێکبدەن.

بووبێ ئەسەر

ئەو ڕۆژەی پەکەکە لەلایەن داگیرکەرانەوە دامەزرا، ئامانج و هەدەفەکەی ئەوە بووە کە سەرجەم هێژایەتییەکانی کورد و کوردستانیان لەناوببات. ئەوان بۆ ئەوەی کورد نەبێت بە دەوڵەت ئەوەی لەدەستیان هات درێخییان نەکرد و ناشیکەن.

ئەو زیان و کاولکارییەی کە ئەوان لە باکوری کوردستان کردوویانە، داگیرکەران نەیانتوانیبوو بیکەن. لە کوشتن و کاولکاری و خەندەق و قەساسی بکەرنادیارەوە بگرە هەتا ئەوەی کاری خراپ بوو، بە سەر کوردانی باکوری کوردستانیادا هێنا.

زۆربەی سیاسەتمەدارانی باکوری کوردستانیان خەساند تا نەتوانن بەدیلێکی کوردستانی دابمەزرێنن و کار و خەبات بکان و ئەوەی کاری خراپ و نابەجێ هەبوو، بەسەریانیاندا هێنا.

کارێکی وەهایان بەسەر زۆرێک لە ڕۆشنبیران و نووسەرانی کورد و کوردستانیدا هێنا کە ئەوانیش نەتوانن ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن. سەرەتا زۆربەیانیان کردە زەلامی خۆیان و دواتر خەساندنیان. بۆئەوەی کە نەتوانن ڕێگای ڕاست پیشانی کورد بدەن تا بتوانن وەک نەتەوەیەک خۆیان لە شەوەزەنگ ڕزگار بکەن و نیشتمانەکەیان واتە کوردستانی شیرین ئازاد بکەن و دەوڵەتی کوردی ڕابگەیەنن.

کارێکی وەهایان بە شاعیران و دەنگبێژەکان کرد کە بە دەنگ و ئاوازی خۆیان نەیاندەتوانی بە گۆرانی کوردی ئازاری کورد بەیان بکەن. خەڵکیان تۆقاند، کوژران و ماڵەکانیان بەسەریاندا وێران کرا بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن و ئاوارە و دەربەدەری شارە گەورەکانی تورکیا ببن.

بە هاوکاری و یارمەتی داگیرکەران لە سەدا هەشتای داواکاری داگیرکەران بەدی هات. لەناو حزب و ڕێکخراوە نیشتمانپەروەرەکاندا، گەندەڵی و فەسادی و فێڵبازی و ڕانت و پلەوپۆست و کورسییان پێشکەش کرد. لەکاتێکدا هەندێک حزب و ڕێکخراو هێشتا بەخۆیان دەیانگوت “ئێمە کوردستانین”، بەڵام هێشتا وەئاگا نەهاتوونەتەوە و لەناو بازەی پەکەکەدا دەخولێنەوە و سەرگەردانن.

بە واتایەکی تر باکوری کوردستانیان لە پیاوەتی خست. ئەوەی داگیرکەران دەیانویست بە ئەنجامیان گەیاند. ئەوانەی کە لە پیاوەتی دەکەون، ئیدی ناتوانن منداڵیان هەبێت. زۆربەی ئەوانەش کە هەبوون، لەسەر چیاکان و لەپێناو ئامانجێکی بەتاڵدا بە کوشتن دران. خۆی لەخۆیدا وڵاتێک کە منداڵی نەبێت، یان لاوی نەبێت، لە ڕاستیدا مردووە…

گەڕانەوە بۆ باشووری کوردستان، دەیانویست ئەو دەستکەوتانەی بەدەستیان هێنابوو لەناوببەن. ئەمە وەک شەڕی ئەوان بوو لەگەڵ بارزانییەکان، بۆ ئەوەی بەشێک لە ئەندامەکانیان ناڕەحەت نەبن. بە واتایەکی تر دەیانویست بڵێن ئێمە لە دژی فیودالیزمی بارزانیەکان دەجەنگین، کەچی ئامانجی سەرەکییان لە ناوبردنی دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان بوو، بەڵام شکستیان هێنا.

لە باشووری کوردستانیش کاولکارییەکی زۆریان پێکهێنا، بەڵام نەیانتوانی تێکی بدەن. بۆیە بە هاوکاری داگیرکەران زۆربەی هێزەکانیان بردە ڕۆژئاوای کوردستان، بۆ ئەوەی لەوێ هیچ قەوارەیەکی کوردی پێکنەیەت. ئەمڕۆکە بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان بەباشی دەزانرێت، دیارە کەوتۆتە چ دۆخێکەوە. بە واتایەکی دیکە ئەویشیان تێکدا. ئەگەر بە تەواوییش لەناویان نەبردبێت، بەڵام بەو ئەندازەیەی کە داگیرکەران داویان لێکردن، جێبەجێیان کرد. سەرکەوتنی ئەوان بوو بە هۆی شکستهێنانی نەتەوەی کورد لە ڕۆژئاڤای کوردستان…

ئێستا دیسانەوە دەیانهەوێت جارێکی تر هێزەکانیان (گەریلاکانیان) بکشێننەوە بۆ باشووری کوردستان تا ئەوێش هاوشێوەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان کاول بکەن و ئەو دەستکەوتانە لەناو ببەن کە کورد لەو بەشەی کوردستاندا بەدەستیهێناوە. پێویستە دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان و بەتایبەت بارزانییەکان کە مێژووەکی دوورودرێژیان هەیە لە خەبات بۆ ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان، ئاگاداری ئەم دۆخە و گەمە نوێیانەی پەکەکە بن.

ڕۆیشتنی سەرلەنوێی گەریلاکانی پەکەکە بۆ باشووری کوردستان، خێری تێدا نیە. لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەرانی تورکیا ئەو کارە دەکەن. چونکە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا وتبووی: “ڕۆژئاوا تەواو بووە، ئێستا دەبێت قەندیلیش (ئێوە بە کوردستان بیخوێننەوە) تەواو بکەین”.

بەڕای من ئەمە پەیامێکە بۆ پەکەکە کەوا هەموو هێزەکانی بباتە باشووری کوردستان بۆ ئەوەی لەگەڵ بارزانییەکان و حکوومەتی ئەو بەسەی کوردستان شەڕ بکەن. بۆیە دەڵێم دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان و بەتایبەتی بارزانییەکان دەبێ خۆیان بۆ هێرشە نوێیەکانی پەکەکە ئامادە بکەن.

مانەوەی باشووری کوردستان، مردن و شکستی تورکیا و داگیرکەرانە. هەر بۆیە تا بۆیان بکرێ بە سایەی پەکەکەوە ئەوێ وێران دەکەن و لەناوی دەبەن. دەبێ هەموو کوردەکانی جیهان شانبەشانی حکوومەتی باشوور و بارزانییەکان، خۆیان بۆ هێرشە نوێیەکانی پەکەکە ئامادە بکەن…

هەروەک چۆن هەموو کوردەکانی ئەوروپا لەپێناو بارودۆخی ڕۆژئاڤای کوردستاندا ڕاپەڕین، دەبێ لەدژی توندوتیژییەکانی پەکەکەش ڕاپەڕن. دەبێ بە یەک هەڵوێست و یەک ئامانجەوە هاوار بکەن و بڵێن: “پەکەکە ڕێکخراوێکی کوردی نییە، بەڵکوو لەلایەن داگیرکەرانەوە بۆ لەناوبردنی هێژایەتییەکانی کوردستان دامەزراوە”. چونکە هەتا پەکەکە بوونی هەبێت کورد ئارامی بەخۆیەوە نابینێت.

ئێستا ئەوە بە ڕوونی زانراوە کە ئامانجی پەکەکە لەسەر داوای هاوپەیمانە تورکەکانیان ئەوەیە کە بە هەموو هێزەوە هەوڵبدەن تا باشووری کوردستان تێکبدەن. هەر بۆیەشە لەئێستادا گەریلاکانیان دەگوازنەوە بۆ باشووری کوردستان و ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە.

پەکەکە

Share