ئەو زیان و کاولکارییەی کە ئەوان لە باکوری کوردستان کردوویانە، داگیرکەران نەیانتوانیبوو بیکەن. لە کوشتن و کاولکاری و خەندەق و قەساسی بکەرنادیارەوە بگرە هەتا ئەوەی کاری خراپ بوو، بە سەر کوردانی باکوری کوردستانیادا هێنا.
زۆربەی سیاسەتمەدارانی باکوری کوردستانیان خەساند تا نەتوانن بەدیلێکی کوردستانی دابمەزرێنن و کار و خەبات بکان و ئەوەی کاری خراپ و نابەجێ هەبوو، بەسەریانیاندا هێنا.
کارێکی وەهایان بەسەر زۆرێک لە ڕۆشنبیران و نووسەرانی کورد و کوردستانیدا هێنا کە ئەوانیش نەتوانن ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن. سەرەتا زۆربەیانیان کردە زەلامی خۆیان و دواتر خەساندنیان. بۆئەوەی کە نەتوانن ڕێگای ڕاست پیشانی کورد بدەن تا بتوانن وەک نەتەوەیەک خۆیان لە شەوەزەنگ ڕزگار بکەن و نیشتمانەکەیان واتە کوردستانی شیرین ئازاد بکەن و دەوڵەتی کوردی ڕابگەیەنن.
کارێکی وەهایان بە شاعیران و دەنگبێژەکان کرد کە بە دەنگ و ئاوازی خۆیان نەیاندەتوانی بە گۆرانی کوردی ئازاری کورد بەیان بکەن. خەڵکیان تۆقاند، کوژران و ماڵەکانیان بەسەریاندا وێران کرا بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن و ئاوارە و دەربەدەری شارە گەورەکانی تورکیا ببن.
بە هاوکاری و یارمەتی داگیرکەران لە سەدا هەشتای داواکاری داگیرکەران بەدی هات. لەناو حزب و ڕێکخراوە نیشتمانپەروەرەکاندا، گەندەڵی و فەسادی و فێڵبازی و ڕانت و پلەوپۆست و کورسییان پێشکەش کرد. لەکاتێکدا هەندێک حزب و ڕێکخراو هێشتا بەخۆیان دەیانگوت “ئێمە کوردستانین”، بەڵام هێشتا وەئاگا نەهاتوونەتەوە و لەناو بازەی پەکەکەدا دەخولێنەوە و سەرگەردانن.