سەرۆك بارزانی: پشتیوانی لە ئەرك و رۆڵی گرنگی رۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەم

سەرۆك بارزانی: پشتیوانی لە ئەرك و رۆڵی گرنگی رۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەم

سەرۆک بارزانی: لەویادەدا هیوای سەركەوتن بۆ هەموو ڕۆژنامەنووس و میدیاكارە خۆشەویستەكانی كوردستان دەخوازم.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی نیسانی 2026، سەرۆک بارزانی پەیامێکی بە بۆنەی رۆژی رۆژنامەگەریی كوردی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە “لەویادەدا هیوای سەركەوتن بۆ هەموو ڕۆژنامەنووس و میدیاكارە خۆشەویستەكانی كوردستان دەخوازم و پشتیوانی لە ئەرك و ڕۆڵی گرنگی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەم بۆ بەرگریكردن لە دۆزی ڕەوای گەلەكەمان و قووڵتركردنی فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێكەوەژیان و هەروەها پاراستنی بەها بەرزەكانی كۆمەڵگای كوردستان”.

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ رۆژی رۆژنامەگەریی كوردی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی و سەد و بیست و هەشتەمین ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی (كوردستان) لە لایەن میر میقداد مەدحەت بەدرخان كە هاوكات ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستانە، پیرۆزباییەكی گەرم لە ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانی كوردستان و ئەندامانی سەندیكای ڕۆژنامەونووسانی كوردستان دەكەم.

لەویادەدا هیوای سەركەوتن بۆ هەموو ڕۆژنامەنووس و میدیاكارە خۆشەویستەكانی كوردستان دەخوازم و پشتیوانی لە ئەرك و ڕۆڵی گرنگی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەم بۆ بەرگریكردن لە دۆزی ڕەوای گەلەكەمان و قووڵتركردنی فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێكەوەژیان و هەروەها پاراستنی بەها بەرزەكانی كۆمەڵگای كوردستان.

مه‌سعود بارزانی

22ی نیسانی 2026

Share