سوپای توركیا هێزی پشتیوانی ره‌وانه‌ی خاڵه‌کانی چاودێری پارێزگای “ئیدلب”ی سوریا دەکات
سوپای توركیا تۆپهاوێژ و زرێپۆشی سه‌ربازی (ZPT)ی ره‌وانه‌ی خاڵه‌کانی چاودێری پارێزگای ئیدلب له سووریا دەکات.
كاروانه‌كه كه له یه‌كه جیاوازه‌كانی توركیاوه ره‌وانه‌كرابوو گه‌یشته شارۆچكه‌ی روها سه‌ربه پارێزگای خه‌تای.
تۆپهاوێژ و زرێپۆشه‌كان له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی سه‌ربازییه‌وه له بارهه‌ڵگره‌كان هێنرانه خواره‌وه و له رێوشوێنێكی ئه‌منیی توندوتۆڵدا ره‌وانه‌ی خاڵه‌کانی چاودێری توركیا كران له پارێزگای ئیدلب له سووریا.
ئاماژه به‌وه كرا كه كاروانه‌كه به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی خاڵه‌کانی چاودێری ره‌وانه‌كراوه.