“له‌مه‌ودوا وه‌ك په‌نابه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌كه‌ین و رێگە نادەین لەخاکی عێراقدا کردەی سیاسی و سەربازی ئه‌نجام بدات”.
باسم عەوادی گوتەبێژی حکوومەتی عێراق رایگەیاند، هەردوولا عێراق و تورکیا گەیشتوونەتە نیمچە رێککەوتنێک لەسەر پرسی پەکەکە و، دەشڵێت: “رێگەنادەین پەکەکە کردەی سیاسی و سەربازی لەخاکی عێراقدا ئه‌نجام بدات”. هه‌روه‌ها گوتیشی: ” له‌مه‌ودوا وه‌ك میوان و په‌نابه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌كه‌ین”.
باسم عەوادی گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق له‌میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له به‌غدا گوتی: “لیژنە ئەمنییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و تورکیا و،لایەنە راوێژکارییە گرنگە ئەمنییەکانی هەردوولا، لە گفتوگۆی بەردەوام دان، گەیشتوونەتە نیمچە رێککەوتنێک لەسەر پرسی پەکەکە، داواجار ئەم رێکخراوە لێرە وەکو میوانێکە و رێگەی پێ نادەین پیادەی کردە سیاسیی و سەربازییەکانی لەسەر خاکی عێراقدا بكات و، بەسەرپەرشتی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وەکو پەنابەر مامەڵە لەگەڵ رێکخراوەکەدا دەکەین”.
هه‌روه‌ها عه‌وادی گوتی: “لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە هەردوو وڵات هاریکاری و هەماهەنگی ئەمنییان دەبێت، وەکو چۆن رێککەوتنیی ئەمنیمان لەگەڵ ئێران واژۆکردووە”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لەماوەی رابردوودا تارادەیەکی باش کارمان لەسەر گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە، کار دەکەین بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێکی هاوشێوەی ئەمنی لەگەڵ ئێران بە هەمان شێوە لەگەڵ تورکیا.
کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 22-04-2024، فڕۆکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا نیشتەوە.
پێشتریش باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، لەبارەی سەردانەکەی ئەردۆغان رایگەیاندبوو، ئامادەکاریی پێشوەختە بۆ ئەم سەردانە کراوە و بڕیارە چه‌ندین ڕێککەوتن و یادداشتی لێکتێگەیشتن ئیمزا بکرێن.