مەزڵووم عەبدی “سەبری ئۆک” وەدەردەنێت و پەکەکە تووشی هیستریا دەکات

مەزڵووم عەبدی"سەبری ئۆک" وەدەردەنێت و پەکەکە تووشی هیستریا دەکات

“رۆژئاوای کوردستان بە دۆخیکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و رزگار بوون لە پەکەکە دەبێتە هۆی رزگاربوون لە داگیرکاری”

سەبری ئۆک، بەرپرسی ئیستیخباراتی پەکەکە و ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی  کەجەکە بە فەرمانی مەزڵووم عەبدی، لە رۆژئاوای کوردستان وەدەر دەنرێت و بەمەش پەکەکە تووشی حالەتی هیستریایی دەبێت.

پاش رێککەوتنی هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان (یەکێتی نیشتمانی کوردی و ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی لە سوریا) بە چاودێری ئەمەریکا و پاڵپشتی و رێنوێنیی سەرۆکایەتی هەرێمی باشووری کوردستان، هیندیک هەنگاوی گرینگ لە رۆژئاوای کوردستان گیراونەتەبەر، کە دەکرێ کەمکردنەوەی کاریگەری و تەئسیری پەکەکە لەسەر ئەو بەشەی وڵات بە یەکێک لەو هەنگاوانە ناو ببەین.

بەپێی سەرچاوەکانی “دارکا مازی” لە رۆژئاوای کوردستان، مەزلووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە بە بڕیارێک “سەبری ئۆک” بەرپرسی ئیستیخباراتی پەکەکە و ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکەی لە رۆژئاوا وەدەرناوەو ئەو بڕیارەی مەزڵووم عەبدی پەکەکەی تووشی حاڵەتی هیستریایی کردووە.

مەزڵوم عەبدی لەژێر زەختی ئەمەریکا بریاری دوورخستنەوەی سەبری ئۆکی لە رۆژئاوای کوردستان دەرکردووە.

سەبری ئۆک بە کەسیکی نزیک لە جەمیل باییک، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان “کەجەکە” دادەنرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست “دارکا مازی” کەوتوون سەرکردایەتی پەکەکە لە قەندیل لەو بریارەی مەزڵووم عەبدی زۆر نیگەران بوون و وەکوو وەدەرنانی ئۆجەلان لە سوریای دەبینن.

شارەزایانی بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان لەو بڕوایەدان کە ئەو بەشەی کوردستان بە دۆخیکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و پێیان وایە رزگار بوون لە دەست پەکەکە هیچی لە رزگاربوون لە چنگ داگیرکاریی کەمتر نیە.

پوستێن ھەمان بەش