ڕۆمانی ساپۆ، بە زاراوەی “سۆرانی”ش چاپ و بڵاو کرایەوە

ڕۆمانی ساپۆ بە زاراوەی"سۆرانی"ش چاپ و بڵاو کرایەوە

ئەم ڕۆمانە مێژووی بزووتنەوەی باکووری کوردستان لە ساڵی 1965 تا 2000 بۆ خوێنەرانی دەگێڕێتەوە.

بووبێ ئەسەر

مزگێنیەکی خۆش بۆ باشووری کوردستان…

من ئەمڕۆ سەرلەبەریانی، بەو مزگێنیە شاد بووم کە یەکێک لە ڕۆمانەکانی من بەناوی “ساپۆ” لە لایەن بەڕێزان “سنۆبەر تەیب و سەبری عەبدوڵڵا”وە لە باشووری کوردستان وەرگێڕدراوەتە سەر شێوەزاری سۆرانی و چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

هیوادارم کە ئەم ڕۆمانە پیشوازی باشی لێبکرێت و بە باشی بخوێندرێتەوە. ڕووداو و شوێنەکان هەمووی لەسەر بنەمای ڕاستین کە لە فۆرم و شێوەی ڕۆماندا نووسراوە.

ئەم ڕۆمانە مێژووی بزووتنەوەی باکووری کوردستان لە ساڵی 1965 تا 2000 بۆ خوێنەرانی دەگێڕێتەوە.

سوپاس بۆ سنۆبەر تەیب و سەبری عەبدوڵڵا بۆ وەرگێڕانی ڕۆمانەکە بۆ سەر زاراوەی سۆرانی و سوپاس بۆ دەزگای چاپ و پەخشی ئەنسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ چاپکردنی ئەم ڕۆمانە…

پوستێن ھەمان بەش