گەریلاکانی پەکەکە کیژۆڵەیەکی تەمەن 16 ساڵانیان لە حەلەب ڕفاند

گەریلاکانی پەکەکە مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵانیان لە حەلەب ڕفاند

“اربیل” خەڵکی هەرێمی “عەفرین”ی ڕۆژئاوای کوردستانە و لەگەڵ خێزانەکەی لە گەڕەکی ئەشرەفی شاری حەلەب دەژین.

گەریلاکانی تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە کە ڕاستەوخۆ لە قەندیلەوە بڕیار وەردەگرن، لە ڕفاندنی مناڵانی ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە بەردەوامن و لە دوایین تاوانیاندا منداڵیکی تەمەن 16 ساڵانیان لە شاری حەلەب ڕفاند.

بەپێی زانیارییەکان، گەریلاکانی تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە، کچێکی تەمەن 16 ساڵانیان بە ناوی “ئەربیل زوهێر شێخۆ” لەکاتی گەڕانەوە لە قوتابخانە بۆماڵەوە لە گەڕەکی ئەشرەفیەی حەلەب ڕفاندووە.

هەروەها زانراوە کە داواکاری و هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەو کیژۆڵەیە بۆ گەڕاندنەوەی جگەرگۆشەکەیان لە ڕێگەی ناوەندەکانی سەر بە پەیەدەوە هیچ ئاکامێکی نەبووە و شکستی هێناوە.

“اربیل” خەڵکی ناحیەی “شیێ”ی سەر بە هەرێمی “عەفرین”ی ڕۆژئاوای کوردستانە و لەگەڵ خێزانەکەی لە گەڕەکی ئەشرەفی شاری حەلەب لە باکووری سووریا دەژین.

سەرەڕای ئەوەی کە مەزلووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە ساڵی 2019دا لەگەڵ ڤێرجینیا گامبا، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان، پەیمانێکی واژۆ کردووە و بەڵینی داوە کە ئیدی منداڵان تێکەڵ بە ڕیزی هیزەکانی خۆی نەکات و هەروەها ئەو منداڵانانەش ئازاد بکەن کە پێشتر چەکداریان کردوون، بەڵام هەسەدە و فەرماندەکەی هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، بە بەڵێن و واژۆکەی خۆیان پێبەند نەبوون و بەردەوام و بەشێوازی جۆراوجۆر منداڵانی ڕۆژئاوای کوردستان دەڕفێنن و بەزۆر چەکداریان دەکەن و لە شەڕەکاندا بەشدارییان پێدەکەن.

چاودێران لەو بڕوایەدان کە ئامانجی تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە لە ڕفاندنی منداڵان و میرمنداڵان، شۆردنەوەی مێشکیانە بەپێی بیروباوەڕی پارتی کرێکارانی کوردستان و تێکەڵکردنیانە بە ڕیزی گەریلا و چەکدارەکانی ئەو حیزبە.

پوستێن ھەمان بەش