پەیامێك لە مەسعوود بارزانییەوە

پەیامێك لە مەسعوود بارزانییەوە

بارزانی: “هیوادارم ئەو هەنگاوە گرنگەی هەردوولا دەستپێكێكیش بێت بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشە و گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا”.

سەرۆک مەسعود بارزانی لەبارەی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدا لەسەر پرسی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

رێككەوتنی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمەڕ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال هەنگاوێكی ئیجابی و بە ئاراستەی دروستە. دەستخۆشی لە هەردوو حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم بۆ ئەو ڕێككەوتنە كە دەبێتە هۆی ئاساییكردنەوەی ژیانی هاووڵاتیان لەو ناوچەیە و كەمكردنەوەی ئێش و ئازاری خوشك و برایانی ئێزیدی و گەڕانەوەی ئەو خەڵكەی بەهۆی بارودۆخی چەند ساڵی ڕابردوو و پەلاماری تیرۆریستان تووشی نەهامەتی و ئاوارەیی ببوون.

هیوادارم ئەو هەنگاوە گرنگەی هەردوولا دەستپێكێكیش بێت بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشە و گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

مسعود بارزانی

9ـی تشرینی یەكەمی 2020

پوستێن ھەمان بەش