خۆپیشاندانەکەی زیقار 101 قوربانیی لێکەوتەوە

خۆپیشاندانەکەی زیقار 101 قوربانیی لێکەوتەوە

”ئەمریکا سەرکۆنەی کردەوەی توندوتیژی دەکات دژ بە خۆپیشاندەرانی سڤیل، کە لە شاری ناسڕییە رووی داوە“.

به‌ هۆی به‌كارهێنانی توندوتیژی له لایه‌ن لایه‌نگرانی سه‌دره‌وه‌ دژی خۆپیشانده‌رانی زیقار، 101 خۆپیشانده‌ر كوژران و بریندار بوون، ئه‌م پێشهاته‌ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ردوو باڵوێزی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له‌ عێراقیشی نیگه‌ران كردووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29/11/2020، سەرچاوەیەکی تەندروستی لە پارێزگای زیقاڕ ئاشکرای کرد، تا دوێنێ شەممە، ژمارەی قوربانییانی رووداوەکانی ناسڕییە بەهۆی هێرشی لایەنگرانی موقتەدا سەدڕ لە گۆڕەپانی ئەلحبوبی گەیشتووەتە 16 کوژراو و 85 بریندار.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سەرکۆنەی ئەو رووداوانەی کرد، کە لە گۆڕەپانی ئەلحبوبی لە ناوەڕاستی شاری ناسڕییە (زیقاڕ) روویان دا و داوای لە حکوومەتی عێراق کرد پارێزگاریی لە خۆپیشاندەران بکات.

لە راگەیەندراوەکەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هاتووە: ”ئەمریکا سەرکۆنەی کردەوەی توندوتیژی دەکات دژ بە خۆپیشاندەرانی سڤیل، کە لە شاری ناسڕییە رووی داوە“.

دەشڵێ: ”هیچ پاساوێک بۆ توندوتیژی لە هیچ دیموکراسییەکدا نییە، ئەمریکا دەچێتە پاڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ داوای سزادانی بەرپرسان، حکوومەتیش لەسەریەتی پارێزگاریی لە خۆپیشاندەران و ئەوانی دیکەیشدا بکات، بۆ گوزارشتکردن لە رای ئازادیان“.

باڵوێزخانەی بەریتانیاش لە بەغدا، سەرکۆنەی کوشتنی خۆپیشاندەرانی کرد لە شاری ناسڕییە و داوای پاراستن و بەدیهێنانی دادپەروەریی کرد بۆ قوربانییەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نێردەی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) دڵگرانیی خۆی بۆ کەوتنەوەی قوربانی لەناو خۆپیشاندانەکانی عێراق دەربڕی و داوای لە حکوومەتی عێراق کرد، هەموو هەوڵی خۆی بدات بۆ پارێزگاریکردن لە سەر و ماڵی خۆپیشاندەران و بەسزاگەیاندنی ئەوانەی دەستیان داوەتەوە توندوتیژی.

نێردەکە لە هەژماری خۆی لە (تویتەر) نووسیویەتی: ”سەرکۆنەی ئەو تەندوتیژییە دەکەین، کە لەم دواییە روویداوە و جێی داخە کە قوربانی لە ریزەکانی خەڵکی مەدەنیدا کەوتووەتەوە“.

پوستێن ھەمان بەش