پەکەکە لە شنگال وەکو هارپاک رۆڵ دەگێڕێت!

پەکەکە لە شنگال وەکو هارپاک رۆڵ دەگێڕێت!

پەکەکە هۆکاری دانانی ئاڵای عێراقە لە سەر تەرمی کوردە ئێزدییەکان

تەرمی 104 کوردی ئێزدی گوندی کۆچۆ کە لە لایەن داعشەوە کوژرابوون، پێش دوو رۆژ لە رێوڕەسمێکی ماتەمینیدا بە خاک سپێردران. کاتێک مرۆڤ سەیری ئەو دیمەنانە دەکات، خوێن لە دەمارەکانیدا قەتیس دەمێنێت. هەر کەسێک کە دەڵێت “من مرۆڤم” لەو دیمەنانەدا لە دڵەوە هەست بە ئازاری گەلی ئێزدی دەکات. بەڵام کوردەکان ئەو ئازارەیان دوو جار هەست پێکرد. لەو ڕێوڕەسمەدا ڕەوشێکی نائاسایی هەبوو.

هەر کەسێک ئەو ڕێوڕەسمەی کە لە گوندی کۆچۆ بەڕێوە چوو، سەیری کردبێت دەزانێت کە هەندێک شت بە هەڵە بەڕێوەچوونە. تەنانەت مرۆڤ دەتوانیت بڵیت لەو ڕیوڕەسمەدا بە بێدەنگی و بێ ئەوەی خوێن ڕژابێت فەرمانی تازەی ژمارە 75 ئەنجامدرا. ئێزدیەکان وا فکر دەکەنەوە کە ئەوان رزگار کراون، بەڵام ئەوان لە ناو فەرمانێکی تازەدا دەژین. دانانی ئاڵای عێراق لە سەر تابووتی گیانبەختکردووەکان فەرمانە تازەکەی پیشان دەدات. لەو فەرمانەدا پاش کوشتار و تەعریب، پاش سووکایەتی پێکردن، چیرۆک و داستانەکانی هەڤاڵینە بۆ ئێزدیەکان هۆنرانەوە.

“هێزێک کە ئەو ئاڵایەی هێنایە شنگال و گوندی کۆچۆ دوانەی داعشە کە ئەو کۆمەڵکوژیەی ئەنجامداوە، واتە میلیشیاکانی حەشدی بەناو شەعبی بوون”

کۆمەڵکوژییەک ئەنجامدرا، لەو کۆمەڵکوژییەدا کوردانی ئێزدی بوونە قوربانی، کوردەکان لە سەرانسەری جیهاندا دەنگیان خستە پاڵ دەنگی یەک بۆ رزگارکردنی کوردە ئێزدییەکان. بە دەیان رۆڵەی کورد بۆ ڕزگارکردنی کچ و کوڕە ئێزدیەکان گیانی خۆیان کردە قوربانی. بۆ ڕزگار کردنی شنگال ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا، تێیدا شنگال ڕزگار کرا. حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕزگارکردنی ژنانی کوردی ئێزدی، نووسینگەیەکی تایبەتی کردەوە. ئەو هەندێک کات بە ئۆپەراسیۆن و هەندێک کاتیش بە پێدانی بەرتیل بە سەدان ژنی رزگارکرد. پەرلەمانی کوردستان 3ی تەباخی وەکو “رۆژی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی” بە فەرمی ناساند. هەموو کوردەکان ئەو کارەساتەی کە بە سەر کوردانی ئێزدیدا هاتووە ، وەکوو کارەساتێک دەبینن کە بە سەر خۆیاندا هاتبێت. بەڵام بەداخەوە لەسەر تەرمی 104 کەس لەوانەی کۆمەڵکوژ کرابوون، ئاڵای عێراق دانرا. ئەو ئاڵایە، ئاڵای ئەو عەرەبانە بوو کە ئێزدیەکانیان کۆمەڵکوژ کرد، ماڵی ئەوانیان پیشانی چەکدارانی داعش دا و ماڵی ئێزدیەکانیان تاڵان کرد، کچانی ئێزدییان لە بازاڕەکانی موسڵ و سووریا فرۆشت و…هتد. هێزێک کە ئەو ئاڵایەی هێنایە شنگال و گوندی کۆچۆ دوانەی داعشە کە ئەو کۆمەڵکوژیەی ئەنجامداوە، واتە میلیشیاکانی حەشدی بەناو شەعبی بوون. ئاخۆ بۆچی دۆخێکی بەو شێوەیە دروست بوو؟

هارپاکتان بە بیر دێتەوە؟

بۆچی؟ لە بەر چی ڕۆحی هارپاگۆس”هارپاک” لە شنگال دەگەڕێت؟ هارپاکتان بە بیر دێتەوە؟ خائینی گەورە کە لە مێژووی کوردەکاندا کە لە سەردەمی لێقەوماندا دەستی پێکرد. ئەو خائینە زلەتان بە بیر هاتەوە؟ باوکی مێژوو، مێژووناسی ناودار “هیرۆدیت” ئەو خیانەتەی کوردی بە گوتنێکی ئەفسانەیی چوواندووە. پادشای ئیمپراتۆریەتی ماد ئاستیاگەس “ئاستیاک” لە خەونیدا دەبینێت کە کچەکەی مادانا دێت و دەیخنکینێت. شرۆڤەکارانی خەون دەڵێن مادانای کچت منداڵێکی دەبێت و تۆ لە سەر تەختی پاشایەتی دێنێتە خوارەوە. بۆ ڕێگری کردن لەو خەونە، ئاستیاگەس کچەکەی دەداتە کامبیاسێسی فارس. کچەکەی کوڕێکی دەبێت. ئاستیاگەس دەیهەوێت ئەو منداڵە بکوژێت. بە هارپاگۆس”هارپاک” کە فەرماندەی سوپای ئیمپراتۆریەتی ماد بوو، دەڵێت ئەو منداڵە بکوژێت، بەڵام هارپاک منداڵەکە ناکوژێت. هارپاک لە لایەن ئاستیاگەس “ئاستیاک”ـەوە سزا دەدرێت.

“فەرماندەی گشتی سوپای ماد هارپاک لە دژی کوروش شەڕ ناکات”

ناوی منداڵەکە کوروشە و ئەو دەیهەوێت ئیمپڕاتۆرییەتی ماد تێک بشکێنێت. بابەتی خیانەت لێرەوە دەست پێ دەکات. هارپاگۆس “هارپاک”کە کاردانەوەی پیشانی ئاستیاگەس دا، لەگەڵ هەخامەنییەکان پەیوەندی دروست دەکات. بە کوروش دەڵێت ئەگەر هێرش بکەیتە سەر ئیمپڕاتۆرییەتی ماد ئەوا من هاوکاریت دەکەم. کوروش هان دەدات هێرش بکاتە سەر ئیمپڕاتۆرییەتی ماد. پێی دەڵیت کەوا ئاستیاگت ڕادەست دەکەم. شەڕ دەست پێ دەکات، فەرماندەی گشتی سوپای ماد هارپاک لە دژی کوروش شەڕ ناکات. کوروش لە شەڕەکەدا سەردەکەوێت و ئیمپڕاتۆرییەتی ماد لەناو دەبات. ئاستیاگ بە دیل دەگرێت. کاتێک ئاستیاگ لە ناو سوپادا دەگیرێت، ڕووبە هارپاک هاوار دەکات و پێی دەڵێت: “ئەی ڕوو ڕەشی خاین، تۆ خیانەتت لە من کرد، تۆ هێشتت دەسەڵاتەکەمان هەڵبوەشێتەوە، هەر هیچ نەبێ بتهێشتبا خۆت چووبایتە جێگای من و ببوایتە  پاشا بۆ قەومی ئێمە واتە ئەوە بۆ کورد بمابایە. بۆچی تۆ هێشتت نۆکەرانی ئێمە (فارس ـ کوروش) لە سەر ئێمە ببنە دەسەڵاتدار؟”

ئێمەش لە پەکەکە دەپرسین، بۆچی ئێوە هاوکاریتان لە گەڵ بەڕێوەبەری عێراقدا کرد تا شنگال نەکەوێتە ژێر دەسەڵاتداری حکومەتی هەرێمی کوردستان؟

بۆچی ئێوە لە گەڵ میلیشیاکانی حەشدی بەناو شەعبیدا هاپەیمانیتان پێکهێنا تا پێشمەرگە نەگەڕێنەوە بۆ شنگال؟

ئایا پەکەکە شانازی بە ئاڵای عێراقەوە دەکات کە  لە سەر تابووتی قوربانیە ئێزدییەکان دانراوە و پێی سەربڵندن؟

پەکەکە هۆکاری دانانی ئاڵای عێراقە لە سەر تەرمی کوردە ئێزدییەکان

ئەی پەکەکە! ئەی خاین مادام تۆ بە یاریە فریوکارانەکانت دەتەویست شنگال لە کوردستان جودا بکەیتەوە، لانیکەم عەرەبت نەهێنابا، تۆ شیعە و عێراقیت نەهێنابا. تۆ ئەو ریسوابوونەت دروست کرد بەڵام با ئیزنت نەدابا ئاڵای عێراق لە سەر تابووتی کوردانی ئێزدی دانرابان.

پەکەکە هۆکاری دانانی ئاڵای عێراقە لە سەر تەرمی کوردە ئێزدییەکان. هەر ئەو پەکەکەیە کە نەیدەویست ئاڵای کوردستان لە شنگال هەڵبدرێت، ئەوان ئاڵای عێراقیان لە شنگال هەڵدا. پەکەکە ئەو کۆمەڵکوژییە گەورەیەی کە بە سەر گەلی ئێزدیدا هات بە تەواوی نەزانی. پەکەکە ویستی ئەوان لە ناو خاکی کوردستان و رەمزی کوردایەتی دوور بخاتەوە و هەروها پەکەکە بەڵێنی داوەتە عێراق و ئێران و میلیشیاکانی حەشدی بەناو شەعبی کەوا پێشمەرگە لە ناو خاکی شنگال دوور دەخەنەوە.

“ڕێگری کردن لە پەکەکە، ڕێگریکردنە لە ڕۆحی خیانەت”

ئەوەی لە شنگال ڕوودەدات شتێکی نائاساییە. نائاساییە کە لەو ڕێوڕەسمەی لە کۆچۆ بەرێوەچووە ئاڵای عێراق لە سەر تابووتی قوربانییە ئێزدییەکان دابنرێت. دانانی ئاڵای نازی لە سەر تابووتی قوربانیانی هۆلۆکۆستی جوولەکەکان “سەهیۆنیەکان” کە لە لایەن نازییەکانەوە کوژرابوون، چ مانایەکی هەبێت دانانی ئاڵای عێراق لە سەر تابووتی ئێزدییەکانیش هەر وەکو ئەوەیە. لە شنگال کۆمەڵێک لە ئێزدییەکان لە چواردەوری پەکەکە کۆبوونەتەوە و بە تەنیا بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئەو ئێزدییانە دەکەنە عێراقی، لە خاکی کوردستان دایاندەبڕن و ئەوان دەدەنە بیابانەکانی عەرەب. ئەوە چەندە خیانەتێکی گەورەیە کە پەکەکە لە هەموو کوردەکان و بە تایبەت لە کوردە ئێزدییەکانی دەکات. پەکەکە بێ نرخێکی سیاسییە. ئەو لە دوای چەند ساڵێک  ئێزدییەکان بەرەو لەناو چوونی ئایینی، نەتەوەیی و نەژادی دەبات.

بەرپرسی ئەو ڕەوشە گەلی ئێزدی نیە. فەرزە کەوا هەموو گەلی کورد لە بەرامبەر ڕەوشی شنگال خۆی بە بەرپرس بزانێت. لە بەر ئەوەی پەکەکە لە شنگال بۆتە هارپاک. لە گەڵ دوژمنی کورددا بۆتە یەک و کوردەکان بەرەو تەعریب دەبات. هەتا چارەسەرێک بۆ سیاسەتی پەکەکە کە ئەرکی هارپاک دەگێڕێت نەبینرێتەوە ئەو ڕەوشە قووڵتر دەبێت و ئێزدییەکان بەرەو لە ناو چوون دەبات. لەو خۆفرۆشییە مێژووییەدا پەکەکە وەکو هارپاک خیانەت لە سەر کوردەکان فەرز دەکات. پەکەکە بۆتە دارێک لە دەستی داگیرکەراندا. ڕێگری کردن لە پەکەکە، ڕێگریکردنە لە ڕۆحی خیانەت.

پوستێن ھەمان بەش