پەکەکە دەوڵەتی کوردی ناوێت، هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئاڵای دەوڵەتی تورکیا و سەربازانی تورک و دەوڵەتی تورکیاش نیە، باشە کێشەی لەگەڵ کێدا هەیە؟
جەواد سنەت
پەکەکە ڕۆژێک نەتەوە پارێزە، ڕۆژێکی دیکە دژبەری نەتەوە ـ دەوڵەتە، ڕۆژێک گەل پارێز ـ سۆسیالیستە، ڕۆژێک ئاییندارە، ڕۆژێک خودا نەناسە و ڕۆژێکیش پارێزەری قوونی هاوڕەگەزخوازەکانە. هەندێک جار دەفڕێتە ئاسمان، هەندێک جار دادەگەڕێتە خوارەوە و دەبێتە خودا و پارێزەری هەموو دنیا. هەموو کەسێک دەبینێت، بۆ هەموو کەسێک دەوڵەتی دەوێت، بەڵام تەنیا کوردستان نایبینن کە ئەوان لەسەری دەژین و لەسەری شەڕ دەکەن.
باشە ئێوە کێن بابی من؟
پەکەکە 43 ساڵە سیخوڕێک و خایینێکی نەکوشتووە، قایمقامێکی نەکوشتووە، بۆچی؟ پەکەکە پارێزەرێک، والییەکی نەکوشتووە. لە ماوەی 43 ساڵدا پەکەکە چی بە گەلی کورد بەخشیوە؟ 43 ساڵە دڕکێک بە پێی جەنەڕاڵێکی قەندیلدا نەچەقیوە. تەنیا فەرمان دەردەکەن و کوڕ و کچی کورد بە کوشتن دەدەن.
پەکەکە دەوڵەتی کوردی ناوێت، بۆچی؟ هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئاڵای دەوڵەتی تورکیادا نیە، کێشەی لەگەڵ سەربازانی تورکیا نیە، لە گەڵ دەوڵەتی تورکیاش هیچ کیشەیەکی نیە. باشە کێشەی لەگەڵ کێدا هەیە؟
بێگومان لەگەڵ کوردان دا..
لە قەندیل کەس فێری کوردی نابێت، ئەو کەسانەی کە دەڕۆنە ئەوێ پەروەردەی تورکی و کەمالیزم دەبینن. بەڵای هەرە گەورە لەسەر سەری گەلی کورد بێگومان پەکەکەیە. بەڵام ئیدی تەواو، گەلی کورد ڕاستی خۆیی و پەکەکەی دەبینێت. جگە لە شین و گریان، لە خوێن ڕشتن و کۆچبەری بەولاوە پەکەکە هیچ شتێکی دیکەی بە کوردان نەداوە. تەنیا شەڕەف و نامووسی گەلی کورد مابوو، ئەویشی لەدەستیان دەرهێنا. بە ناوی ژن ـ ژیان ـ ئازادی، کۆمەڵگەی کوردی و بنەماڵەکانی تێکدا، پارچە پارچەی کردن و هیچ واتایەکی شەڕەف و نامووسی نەهێشت. لە هەر شوێنێک کەسێک کە کورد نەبووە و لە کلتوور و کۆمەڵگەی کوردی دوور بووە، بەسەر ئەواندا خاوەندارێتی دەکات. وەک موحارەم ئەربەی، ئەمیرە ئەرەن کەسکن، عایشا گونایسوو بە سەدان کەس کە کەمالیستن و کورد نین، لەسەر سەری کوردان کردوویاننەتە سەرۆک و ڕێبەر.
من دەمهەوێت بەسەرهاتێکی ئەم دواییانە لە نووسینەکەمدا باس بکەم.
بەسەرهاتەکە راستە و بەواقیع روویداوە
بەسەرهاتەکە لە ئەلعەزیز ڕوویداوە.
لە شێستەکانی سەدەی رابردوودا، لەبەر هەڵەیەکی کارمەندێکی شێتخانە، هەموو نەخۆشەکانی دیکە لە شێتخانەکە دەڕۆن. بەناو شەقام و کۆڵانەکانی ئەلعەزیز بڵاو دەبنەوە. گوتیان 423 شێت هەڵاتوون. بەرپرسانی دەوڵەت دەشڵەژێن و بە پەلە دێنە لای سەرۆکی دکتۆرەکان و دەڵێن: “ئێمە چ بکەین دکتۆر بەگ”.
ئەو کات دکتۆر موتەمەت بەگی ناودار سەرۆکی دکتۆرەکانی شێتخانەکە بوو.
موتەمەت بەگ دەڵێت: “چرایەک بدەنە من، خۆتان بە منەوە بنووسێنن و بە دوامدا وەرن”.
دکتۆر لە پێش و چەند کارمەندیش لە پشت دکتۆر دەست بە یاری قیتاری کاشکاشۆک دەکەن. هەموویان پێکەوە بە دەنگێکی بەرز دەڵین: “چوف چوف” و دەنگیان بەسەر شاردا بەرز دەبێتەوە.
هەڵسەنگاندنەکەی “موتەمەت بەگ”ی سەرۆکی دکتۆرەکان راست دەرچوبوو. هەموو شێتەکان خۆیان بە کارمەندەکانەوە نووساند و بوونە فارگۆنێک لە قیتار و دکتۆر موتەمەت بەگیش وەک لۆکۆمۆتیفای قەتارەکە دووبارە ئەوانی بەرەو شێتخانە بردەوە. هەر کەس لە دۆخی خۆی خۆشحاڵ بوو، بەڵام پرس و کێشەی بنەڕەتی چ بوو؟ ئێوە دەزانن؟
ئیوارە کاتێک شێتەکان کۆکرانەوە و ژمێردران، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە یاری قیتار هاتبوونە شێتخانە 612 کەس بوون.
ئەمجار هەر کەس دەزانێت با بزانێت، هەر کەسیش نازانێت مەسەلە باقێ نیسکانە قوربان…