نەتەوەی بەلووچ لە سیستان و بەلووچستان، بە هۆی ئەو زوڵم و زۆرەی لە لایەن رێژیمی ئێرانەوە لێیان دەکرێ دەستیان داوەتە چەک و بەرگریی لە خۆیان دەکەن.
یەکێک لە بەڕێوەبەرانی پۆلیسی رێژیمی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا.
ڕۆژی چوارشەممە 5/5/2021، “مەهدی شەهرەکی” بەڕێوەبەرێکی پۆلیسی ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و کووژرا.
ئەحمەد تاهیری، فەرماندەی هێزی ئینتزامی سیستان و بەلووچستان لەو بارەوە وتی: ” ناوبراو بۆ بەڕێوەبەردنی ئەرکێک رۆیشتبووە دەرەوی شار و لە ڕێگادا تەقەی لێکراوە و کوژراوە و هەتا ئێستا نەزانراوە کێ ئەو بەرپرسەی ڕێژیمی کوشتووە.
شایانی باسە کە نەتەوەی بەلووچ لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، بە هۆی ئەو زوڵم و زۆرەی لە لایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لێیان دەکرێ دەستیان داوەتە چەک و بەرگریی لە خۆیان دەکەن.