بە دروشمی “مردن بۆ دیکتاتۆر” خۆپیشاندانەکان لە ئێران درێژەیان هەیە

بە دروشمی"مردن بۆ دیکتاتۆر" خۆپیشاندانەکان لە ئێران درێژەیان هەیە

زۆر دیمەنی خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی ناڕەزایی لە ناوەڕاستی شاری تاراندا بڵاو کراونەتەوە کە تێیدا خۆپیشاندەران دروشمیان لە دژی حکومەت و ڕێبەری ڕێژیمی ئیسلامی ئێران بەرز کردەوە.

لە هەمان کاتدا، لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتییەکان زۆر ڤیدیۆی خۆپیشاندان و ڕاپەڕین لە کەرەج بڵاو کراونەتەوە کە دروشمەکانی “لە کەرەجەوە بۆ خووزستان، یەکێتی، یەکێتی” و “مردن بۆ دیکتاتۆر” دەگوترێنەوە.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، خۆپیشاندەران بەرەو شەقامی “جمهووری تاران” ڕێپێوانیان کرد و بە بێ ناوبڕ دروشمەکانی “مردن بۆ دیکتاتۆر” و مردن بۆ خامنەیی، لە وڵاتمان بچۆ دەرەوە” گوترانەوە.

12 ڕۆژ دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان لە خوزستان و بڵاوبوونەوەی لە شارەکانی دیکە، خۆپیشاندان لە تاران و کەرەج دەستیان پێکرد.

لە خۆپیشاندانەکانی ئێران دروشمی جیا جیا وەکوو “نە غەزە و نە لوبنان، گیانم فیدای ئێران”، مەلاکان لە وڵاتمان بچنە دەرەوە” و ڕەزا شا ڕۆحت شاد” گوترانەوە.

کۆبوونەوەی جەماوەری دوای قەدەغەی هاتوچۆ کە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە تاران بە هۆی کۆرۆناوە ڕاگەیەندرابوو لە ڕۆژی یەکەمیدا ئەنجام درا.

پوستێن ھەمان بەش