ئەرتەشی تورکیە لە هەرێمی عەفرین 35 بنەماڵەی کوردی دەستبەسەر کرد

ئەرتەشی تورکیە لە هەرێمی عەفرین 35 بنەماڵەی کوردی دەستبەسەر کرد

هێزەکانی ئەرتەشی تورکیە ئەو 35 بنەماڵە کوردەیان لە قوتابخانەیەکی گوندی کیماردا زیندانی کردوون.

هێزەکانی ئەرتەشی تورکیە، لە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان 35 بنەماڵەی کوردیان دەستبەسەر کردوون کە دەیانویست لە ناوچەی شەهباوە بگەڕێنەوە گوندەکەیان.

بە پێی سەرچاوەیەکی خۆجێیی، شەوی پێنج شەممە، گروپی فەیلەق ئەل ـ شام هەوڵیان دابوو 15 بنەماڵە لە گوندی بەراد لە رێگای برج ئەڤدالۆدا بە قاچاخی بگەیەننە عەفرین. لە هەمان شەودا، چەکدارانی گروپی هەمزات لە گوندی کیمار هەوڵیان دابوو 20 بنەماڵە بە قاچاخی بگەیەننە عەفرین.

هەروەها بە پێی هەمان سەرچاوە، هێزەکانی ئەرتەشی تورکیە هەردوو گروپەکەیان گرتووە و ئەو 35 بنەماڵە کوردەیان لە قوتابخانەیەکی گوندی کیماردا زیندانی کردوون.

لە لایەکی دیکەوە بە پێی سەرچاوەیەکی خۆجێیی، لە ئەنجامی تەقاندنی گولـلەی بێسەرووبەری گرووپە چەکدارەکان لەناو ساری عەفرین منداڵێکی تەمەن یەک سال و نیو  بە ناوی عەبدولقادر حاج عومەربریندار بووە کە خەڵکی شارۆچکەی مە ئارەت ئەل ـ ئارتیقە لە گوندەواری حەلەب و بنەماڵەکەی نیشتەجێی عەفرینن.

پوستێن ھەمان بەش