“جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە کە دەبێت دەوڵەت هەندێک هەنگاو بنێت و بێگومان هەڵگرتنی هەنگاوی ئەرێنی پێویستە”.
تولای هاتیمۆغلاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، جارێکی دیکە داوای لە دەسەڵاتداران کرد کە سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی هەنگاو بنێن و گوتی: “نیشاندانی جیددییەت و پاشەکشەنەکردن لە پێڤاژۆکە، پێویستیی بە هەنگاوی بەهێز و ڕەمزی هەیە”.
هاتیمۆغلاری لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی حیزبەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و ڕایگەیاند، لە قۆناغێکی بە گازندە و هیوا و داواکارییەکاندان بۆ پرۆسەی ئاشتی، بەڵام جەختی لەوەش کردەوە کە هەنگاوی پێویست بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە نەنراوە. ئاماژەی بەوەشکرد کە دەوڵەت بەرپرسیاری سەرەکییە لە هەنگاونان لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا و لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: “جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە؛ دەبێت دەسەڵات هەندێک هەنگاو بنێت و بێگومان هەڵگرتنی هەنگاوی ئەرێنی پێویستە”.
هاتیمۆغلاری لێدوانەکەی نومان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیای سەبارەت بە دامەزراندنی کۆمسیۆنێک بە “زۆر گرنگ” زانی و گوتی: “لە کۆبوونەوەکەماندا بۆچوونەکانی خۆمان گۆڕیوەتەوە و ئێمە وەک دەم پارتی DEM جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە کە گرنگە کۆمسیۆن بەشێوەیەکی کاریگەر کار بکات، هاووڵاتیان کاتی ئەوەیان نییە کە سەرقاڵ بکرێن و دەبێت دەستبەجێ بەشیوەی چالاکانە کارەکانی خۆی دەستپێبکات”.
هەروەها گوتیشی: “ئێمە باس لە میکانیزمێک دەکەیەن کە تەنها قسە نەکات، بەڵکوو پێشنیازی بەرجەستە بخاتەڕوو و خشتەی کاتی دیاریکراوی هەیە. نابێت کێشەکانی ئەم وڵاتە ڕەوانەی کۆمیسیۆن بکرێن و لەوێش دانبرێن بۆ ئەوەی کە دابڕزێن. بۆیە دەبێت کۆمیسیۆنەکە دەستبەجێ دابمەرزێت”.
لە کۆتاییدا هاتیمۆغلاری گوتی: “لە حکومەتە خۆجێییەکانەوە بۆ چەکدانان، لە کاروباری دادوەرییەوە بۆ مافە هاوبەشەکان، ئێمە چەندین ڕۆژەڤی ژینەکی و گرنگمان لەبەردەمدایە. جەختی لەوەش کردەوە: “بە کۆمیسیۆنێکی کاریگەر دەتوانرێت هەنگاوی خێرا بنرێت، ئەم کۆمیسیۆنە دەبێت گوێ لە دەنگی مێژوو و ئاشتی بگرێت و پێویستە وەکوو کۆمیسیۆنێکی کە ئاشتی بنیات دەنێت، لە میژوودا تۆمار بکرێت”.