ئۆجەلان: “تێکۆشانی چەکداری وابەستەی ستراتیژێکە کە ئامانجەکەی دەوڵەت-نەتەوەیە، بۆیە دەبێ دەستبەرداری ببن”.
میدیای فەرمی پەکەکە ئەمڕۆ ئەو 4 خاڵەی ئاشکرا کرد کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان پێشکەشی کۆنگرەی 12ی ڕێکخراوەکە کردبوون. ناوەڕۆکی هەر 4 خاڵەکە لە بەرژەوەندیی دەوڵەتی تورکیادایە و لە یەکێک لەوانەدا دەڵێ: “پاداشتی 52 ساڵ خەباتی پەکەکە کۆمەڵگایەکی دیموکراتیکە!!”.
پارتی کرێکارانی کوردستان لەسەر دەستپێشخەریی دەوڵەت باخچەلی و بانگەوازەکەی 27ی شوباتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری حزبەکە، لە ڕۆژانی نێوان 5 بۆ 7ی ئایاردا کۆنگرەی 12ی خۆی بەست و بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەسند کرد.
ئۆجەلان 4 خاڵی سەرەکیی بۆ کۆنگرە هەناردبوو کە ئەمڕۆ چوارشەممە 4/6/2025، پەکەکە ئەو خاڵانەی ئاشکرا کرد.
لەو خاڵانەدا ئۆجەلان ئاماژەی بەوەداوە کە تەمەنی پەکەکە کۆتایی پێهاتووە و دەبێ بە فەرمی هەڵبوەشێتەوە.
نامەکەی ئۆجەلان بەمشێوەیە:
“هەڤاڵانی هێژا!
دوای 52 ساڵ، مانگ و هەفتەیەک لە مێژوویی تێکۆشانمان، بە شێوەیەکی فەرمی سەردەمێکی مێژوویی لەدوای خۆمان جێ دەهێڵین، بە مانەیەکی کۆنکرێتی دیكە، دەمانەوێت لەو سۆسیالیزمەوە، کە ئامانجی دەوڵەت-نەتەوەیە، تێپەڕین بەرەو قۆناغێکی مێژوویی و سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک. هەروەک چۆن هەمووشتێک سەرەتا و کۆتایی هەیە.
لەبەر چوار هۆکاری بنەڕەتی دەبێ سەردەمی پێشوو تێپەڕێنرێت
1ـ لەبەر ئەوەی پەکەکە لە ڕووی جەوهەرییەوە گەیشتووە بە تەمەنی سرووشتی خۆی، پێویستە بە فەرمی کۆتایی بەو کارانە بێنێت، کە بە ناوییەوە کراون، مەبەست لەمەش کۆتایهاتنی سۆسیالیزمی بوونیادنراوە بە هۆکاری ناوخۆی، پێویست بە کردنەوەی ڕێگەیەکی نوێی سۆسیالیزم، بارودۆخی داننان و پێکهاتنی ناسنامەی کوردە.
2ـ تێکۆشانی چەکداری وابەستەی ستراتیژێکە، کە ئامانجەکەی دەوڵەت-نەتەوەیە، بۆ دەرچوون و تێپەڕاندنی ئەم ئامانجە لەناو بەرنامەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا دەبێت خۆی بسپێرێتە یاسا و سیاسەتی دیموکراتیک، بۆیە دەبێ دەستبەرداری تێکۆشانی چەکداری ببن، پاداشت و وەڵامدانەوەی ئەمەش دانپێدانانی مافی سیاسەتی دیموکراتیکی و گەرەنتییەکەی یاسایی یەکگرتووی بەهێزە.
3ـ لەبەرئەوەی کۆبوونەوە و دیالۆگ لەگەڵ دەوڵەتدا لەژێر فەرمییەتی پەکەکەدا قبووڵ ناکرێت، پێویستی بە کۆتایهێنان بەوکارانە هەیە، کە بە ناوی پەکەکەوە دەکرێت، کە وەک توخمێکی گرنگ بووە بە ڕۆژەڤ، ئەمەش وەک ئەنجامێک دەتوانرێت لە ڕای گشتییدا ببینرێت.
4ـ لە پێناو سەردەمێکی نوێدا، پەڕینەوە بۆ ناو قۆناغی ‘ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک’ پێویستییە، هەم لە ڕووی ناوەڕۆکەوە هەمیش لە ڕووی فۆرمەوە ئەمە وەک ئەڵتەرناتیڤی سەردەمی دەستپێک، لەو باوەڕەدام بڕیارەکانی کۆنگرە دەربارەی کۆتایهێنان بە کار و خەباتەکانی، کە بە ناوییەوە دەکران، کۆمەڵگەی دیموکراتیک، سیاسەت و یاسایی، مێژوویی دەبن و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.
سوربوون لەسەر مرۆڤایەتی سوربوونە لەسەر سۆسیالیزم.
سۆسیالیزمی دەوڵەت-نەتەوە کۆتایی هاتووە، سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک سەرکەوتووە.
27ی نیسانی 2025
عەبدوڵڵا ئۆجەلان.”