“شاندەکە لە چەند رۆژی داهاتووی نزیکدا دەست بە ئەرکەکانی خۆی دەکات”.
ناوی ئەندامانی شاندی هاوبەشی کورد بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی ئینتقالی سووریا سەبارەت بە مافەکانی کورد ڕاگەیەندرا.
هاوسەرۆکایەتیی شاندی کورد ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاو کردەوە.
ئەندامانی شاندی کورد کە دوای “کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵویستیی کورد لە ڕۆژئاڤای کوردستان” پێکهێنرا، لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ڕاگەیەندرا.
ناوی ئەندامانی شاندی کورد بۆ “دیدار لەگەڵ حکومەتی سووریا، لایەنە نێودەوڵەتی و کوردستانییەکان” ئاشکرا کرا.
ئاماژە بەوە کراوە کە شاندی کوردی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە کۆبوونەوە و دیدارەکانی دەکات.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، شاندە هاوبەشەکە کۆبوونەوەی دامەزراندنی خۆی لە ڕێکەوتی 4ی حوزەیراندا بە بەشداریی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) وڕۆژهەڵات عەفرینی، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و ئیلهام ئەحمەد ئەندامی “کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵویستیی کورد لە ڕۆژئاڤای کوردستان” پێکهێناوە.
هاوسەرۆکایەتی شاندی کورد لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند:
“دوای راوێژکارییەکانی نێوان لایەنە بەشداربووەکانی کۆنفرانسی یەکڕیزی و هەڵوێستی کوردی لە سووریا کە لە 26ی نیسانی ئەم ساڵ بەڕێوەچوو، و بەپێی بڕیاری کۆنفرانس “سەبارەت بە پێویستیی پێکهێنانی شاندێکی هاوبەشی کوردی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی دیمەشق و لایەنە نێودەوڵەتی و کوردستانییەکان، بەپێی دیدگەی هاوبەشی کوردی سەبارەت بە سووریا و دۆزی کوردی، شاندەکە یەکەم کۆبوونەوەی پێکهێنانی خۆی لە 4ی حوزەیرانی 2025 ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) و رۆژهەڵات عەفرین و ئیلهام ئەحمەد، ئەندامانی دیوانی کۆنفرانس بەڕێوەچوو و شاندەکە لە چەند رۆژی داهاتووی نزیکدا دەست بە ئەرکەکانی خۆی دەکات”.
هاوسەرۆکایەتیی شاندی کورد، ناوی ئەندامانی شاندەکەی ئاشکرا کردووە کە بریتین لە:
هاوسەرۆکانی شاندەکە:
محمد ئیسماعیل: سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ سوریا (پەدەکە ـ سە)
پەروین یووسف: هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)
ئەندامانی شاندەکە:
سلێمان ئۆسۆ: سکرتێری پارتی یەکێتیی کوردستان ـ سوریا
فەیسەڵ یووسف: ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی چاکسازیی کورد ـ سوریا
سەلاح دەروێش: سکرتێری پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کورد لە سوریا
ئاڵدار خەلیل: ئەندامی کۆمیتەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)
ڕەیحان لۆقۆ: ئەندامی کۆردۆناسیۆنی کۆنگرەی ستار
ئەحمەد سلێمان: جێگری سکرتێری پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریا
نەسرەدین ئیبراهیم: سکرتێری پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (ئەل ـ پارتی)