“ئەم ڕۆمانە خەباتی بێوچانی ژەنەراڵە، خەونی ئەوە بۆ ئازادی کوردستان و هاواری هیوا بەدینەهاتووەکانە”.
“دواین جەنگی ژەنەڕاڵ”، نوێترین ڕۆمانی نووسەری بەناوبانگی “جان دۆست”ـە، کە لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی “دۆز”ـەوە چاپ و بڵاوکرایەوە.
ڕۆمانەکە باس لە ژیان و خەباتی ڕێبەری کورد مەلا مستەفا بارزانی دەکات، لە 362 لاپەڕە پێکهاتووە و لە لایەن “ئەنگین ئۆلمەز”ـەوە مۆنتاژ کراوە.
ئەم بەڵگە-ڕۆمانـە مێژووییە کە تیشک دەخاتە سەر خەباتی ژەنەڕاڵ مەلا مستەفا بارزانی، لە بەیروتیش بە زمانی عەرەبی چاپ کراوە.
ئەمە بەشێکە لە لاپەڕەی 170ی ڕۆمانەکە:
“پێمان گوترا ئێستا لە خاکی تورکیاداین، چیاکان هەمووی وەک یەک بوون، خەڵک وەک یەک بوون، زمانەکە لە هەردوو لا وەک یەک بوو، بەڵام لەم دیوەوە ناوەکە عێراق بوو و لە باکوور ناوەکە تورکیا بوو. چیاکان هی ئێمە بوون و خەڵکەکە هی ئێمە بوو، بەڵام وەک دەڵێن “ماڵ لە خاوەن ماڵ قەدەغەیە، ئێمە وەهامان لێهاتبوو. ئێمە بە ترسەوە لەسەر خاکی خۆمان دەجووڵاینەوە. ئەم لامان دوژمن، ئەولامان دوژمن، پێشەوەشمان هەر دوژمن”.
هەروەها چاپخانەی دۆز لە پشتی ڕۆمانەکەدا وەهای نووسیوە:
“جەنەڕاڵێک لەبەر سەکەراتێ، لە خەون و خەیاڵەکانی خۆیدا، ئەسپی یادەوەرییەکانی بە چوارناڵ تاو دەدا، شەڕە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، کۆچکردن، خیانەتەکان، ستەم و سەرهەلدانەکان و خوێنەران دەکاتە هاوبەشی شکست و سەرکەوتنەکان.
ئەم ڕۆمانە خەباتی بێوچانی ژەنەراڵە، خەونی ئەوە بۆ ئازادی کوردستان و هاواری هیوا بەدینەهاتووەکانە”.