ناسنامەی کچێکی ئەڵمانی ئاشکرا بوو کە پەکەکە لە زاپ بەکوشتنی داوە

ناسنامەی کچێکی ئەڵمانی ئاشکرا بوو کە پەکەکە لە زاپ بەکوشتنی داوە

پەکەکە: “ئەو ژیانی ئاسوودەی ئەوروپای بە لاوازی زانی و لەبەر ئەوەی کە لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ تێگەیشت، تێکەڵ بە پەکەکە بوو”.

ناسنامەی چەکدارێکی ئەڵمانی لە پەکەکە ئاشکرا بوو کە مانگی نیسانی ئەمساڵ لە زاپ گیانی لەدەستداوە، پەکەکە دەڵێ: ئەو کچە گەریلایەکی ئینتەرناسیۆنالیست بوو، ژیانی خۆشی ئەڵمانیا بۆ ئەو ناخۆش بوو، لە ئاپۆ تێگەیشتبوو و سەرسام بوو بە ئاپۆ، هەر بۆیە تێکەڵ بە پەکەکە بوو!!.

دوێنێ دووشەممە 2ی حوزەیرانی 2025، پەکەکە ناسنامەی گەریلایەکی ئەڵمانییایی خۆی ئاشکرا کرد کە لە 29ی نیسانی ئەمساڵدا لە هەرێمی زاپ لە باشووری کوردستان لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورکدا کرایە ئامانج و ژیانی لەدەستدا. پەکەکە بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو گەریلایەی ئشاردبۆوە.

ئەم کچە ئەڵمانییە کە لەلایەن پەکەکەوە بەکوشتن دراوە، ناوی “Kelly Freygang”ـە و خەڵکی شاری هامبۆرگ بووە، لە زانکۆدا بەشی یاسای خوێندووە و لە ساڵی 2022دا تێکەڵ بە پەکەکە بووە.

پەکەکە دەڵێت: “ئەو ژیانی ئاسوودەی ئەوروپای بە لاوازی زانی و لەبەر ئەوەی کە لە پارادایمی ڕێبەری ئێمە تێگەیشت، سەرەتا پەیوەندی بە ڕێکخراوی گەنجانەوە کرد و دواتر تێکەڵ بە پەکەکە بوو”.

پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاو بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران کیژ و کوڕی لاو هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پوستێن ھەمان بەش