قەرەنی جەمیل، ڕووناکبیرێکی گەورە، هونەرمەندێکی بەهرەمەند و کەسێکی خۆشەویست و بەڕێز بوو، تابلۆکانی ڕەنگدانەوەی مێژوو، کولتوور و سروشتی کوردستانن.
ڕۆژی شەممە، 3ـی حوزەیرانی 2025، قەرەنی جەمیل، هونەرمەند و شێوەکاری بەناوبانگ، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.
قەرەنی جەمیل ساڵی 1954 لەشاری هەولێر لەدایک بووە. یەکەمین پێشانگەی تایبەتیی خۆی لە 1977 لە هۆڵی قوتابخانەی ئەیوبیەی هەولێر کردووەتەوە، بەشداریی لە دەیان پێشانگەی هاوبەش و تایبەت لە بەغدا، هەولێر، بارسێلۆنا، ڤالێنسیا، برۆکسل، کۆپنهاگن و چەند شارێکی دیکەی وڵاتانی جیهاندا کردووە.
هونەرەمەندی کوچکردوو، ڕووناکبیرێکی گەورە، هونەرمەندێکی بەهرەمەند و کەسێکی خۆشەویست و بەڕێز بوو، تابلۆکانی قەرەنی ڕەنگدانەوەی مێژوو، کولتوور و سروشتی کوردستانن.
– 1977 بڕوانامەی دبلۆمی لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغدا بەدەست هێناوە.
– 1984 کۆرسی یەک ساڵەی (لیتۆگراف)ی لە بەرشلۆنە- ئیسپانیا تەواو کردووە.
– 1977 یەکەمین پیشانگەی تایبەتی لەهۆڵی (ئەیوبیە)ی شاری هەولێر.
-1985 دووەمین پیشانگەی تایبەتی لەهۆڵی (پرات دی لوجانێر) بەرشلۆنە- ئیسپانیا.
– 1988 سێیەمین پیشانگەی تایبەت لەشاری ئەلمونێیەر- ئیسپانیا.
– 1991 چوارەمین پیشانگەی تایبەت لەهۆڵی (ئەلحەنەش) ڤالێنسیا- ئیسپانیا.
– 1972- 2005 بەشداری زیاتر لە (30) پیشانگەی هاوبەش و تایبەتدا لە (بەغدا، هەولێر، ئیتاڵیا، بەرشلۆنە، ئەلمونێیکەر، ڤالێنسیا، برۆکسل، کۆپنهاگن، هۆڵەندە، پۆڵۆنیا) کردووە.