تورکیە لە 25 گوڵانی ئەمساڵدا 3 گریلای میرمنداڵی دیکەی کوردی لە ناوچەی “زاپ”ی باشووری کوردستان کردۆتە ئامانج.
پەکەکە هاوشێوەی زۆربەی رۆژەکان، دوێنێش وێنە و ناسنامەی 3 مێرمنداڵی دیکەی کوردی بڵاو کردەوە و رایگەیاند کە لە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن چەکدارانی تورکەوە کراونەتە ئامانج و گیانیان بەخت کردووە.
پەکەکە رۆژی چوارشەممە 1/6/2022، ناسنامەی 3 میرمنداڵی دیکەی کوردی ئاشکرا کرد کە لە رێکەوتی 25ی گوڵانی ئەمساڵدا لە ناوچەی “زاپ”ی باشووری کوردستاندا بە دەست چەکدارەکانی تورکیەی داگیرکەری بە کوشتن دابوون.
وەکوو هەمیشە پەکەکە سەرجەم زانیاریە کەسیەکانی ئەو 3 گریلایەی بڵاو کردەوە بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە تەمەن و ساڵی لەدایکبوونیان نەکردوە، پەکەکە بەمشێوەیە دەیهەوێ خۆی لە تاوانی چەکدار کردنی منداڵان بدزێتەوە کە بارەها لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە رەخنەی لێگیراوە و ئیدانە کراوە.
پەکەکە رایگەیاندووە کە ئەو گریلایانە میلیتانی ئاپۆ بوون و لەسەر خەتی ئاپۆ چالاکییان کردووە و خۆیان فیدای ئاپۆ کردووە.!!
میدیاکانی پەکەکە لە مانگی رابردوودا لانیکەم وێنە و ناسنامەی 85 کچ و کوڕی منداڵ و میرمنداڵی کوردیان بڵاو کردۆتەوە و رایانگەیاندووە کە لەلایەن چەکدرانی تورکەوە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە، سەرەڕای ئەوە دوێنێ موراد قەرەیەلان فەرماندەی هەپەگە لە میدیاکانی پەکەکە دەرکەوت و رایگەیاند: “ئێمە لە مەیدانی شەڕدا باڵادەستین، دوژمن تووشی شکست هاتووە”!!