پەکەکە 3 کیژۆڵەی دیکەی کوردی لە بەرخۆدانی ساختەی خۆیدا کردە قوربانی

پەکەکە 3 کیژۆڵەی دیکەی کوردی لە بەرخۆدانی ساختەی خۆیدا کردە قوربانی ئەو 3 گەریلایە ساڵی 2024 و لە ئەنجامی هێرشێکی تورکیا بۆ سەر چیای ئاسۆس لە باشووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

ئەو 3 گەریلایە ساڵی 2024 و لە ئەنجامی هێرشێکی تورکیا بۆ سەر چیای ئاسۆس لە باشووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ناسنامەی 3 ژنە گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە ساڵی ڕابردوو لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکدا بۆ سەر باشووری کوردستان، کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

یەرەکە یەکێک لە بالە سەربازییەکانی پەکەکە، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی تەمووزی 2025، ناسنامەی سێ کچە گەریلای خۆی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2024دا لە چیای ئاسۆس لە باشووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

ئەو سێ کیژۆڵە کوردە کەوا پەکەکە لە بەرخۆدانی ساختەی خۆیدا کردوونی بە قوربانی، بە کۆدناوەکانی “تارا هەورام، ئارارات باوەر و ستێرا باوەر” ناسراون کە خەڵکی شارەکانی حەلەب، مووش و سنە بوون.

پەکەکە ئەو 3 کیژۆڵە کوردەشی وەکوو هەزاران کچی دیکەی کوردستان لەژێر ناوی بەرخۆدان بۆ کوردستان فریو داوە و بەکوشتنی داون.

گەنجانی کورد بۆ پەکەکە وەک گوللـەی ناو لوولەی تفەنگ بوون و ئەوانی وەک بەرخ لە شەڕێکی بێهودەدا کردە قوربانی، ئەو حیزبە منداڵانی کوردی بە ناوی کوردستانی شیرینەوە فریو دەدا، سەرەتا ڕەوانەی مەرگی دەکردن و دواتریش بە خوێنەکەیانەوە بانگەشە بۆ خۆی دەکات.

پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاو بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران کیژ و کوڕی لاو هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پوستێن ھەمان بەش