پەکەکە ئامادەکاریی دەکات بۆ چەکدانان و “پارتی دەم”یش ڕۆژنامەنووسان بانگهێشت دەکات

پەکەکە ئامادەکاریی دەکات بۆ چەکدانان و"پارتی دەم"یش ڕۆژنامەنووسەکان بانگهێشت دەکات

دەم پارتی: بڕیارە لە ڕێکەوتی 10 یان 12ی ئەم مانگە مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە ئەنجام بدرێت و بەرپرسانی باڵای پەکەکەش ئامادەی مەراسیمەکە دەبن.

دەم پارتی ڕایدەگەیەنێت، پەکەکە لە هەرێمی کوردستاندا مەراسیمێک بۆ چەکدانانی گەریلاکانی بەڕێوەدەبات و بە “قۆناغێکی نوێ لە پڕۆسەی ئاشتی” وەسفی دەکات. دەم پارتی داوای لە ڕۆژنامەنووسان کردوە کە بۆ ئامدەبوون لە مەراسیمەکەدا، ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

ئەمڕۆ شەممو 5ی تەمموز، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند، پەکەکە مەراسیمێکی چەکدانان لە هەرێمی کوردستاندا بەڕێوەدەبات. پارتی دەم ئەم هەنگاوەی وەک قۆناغێکی نوێ لە پڕۆسەی ئاشتی زانی و بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ بەشداری چاودێران دەستی بە تۆمارکردنی ناوی ڕۆژنامەنووسان و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کردووە.

پارتی دەم (DEM) لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ڕایگەیاندووە کە بە بڕیاری داماڵینی چەک، پرۆسەی چارەسەرکردن گەیشتووەتە ئاستێکی نوێ. هەروەها باسی لەوەش کردووە کە کۆمەڵێک لە ئەندامانی پەکەکە لە مەراسیمێکدا لەسەر سنووری هەرێمی کوردستان بڕیارەکانی کۆنگرە جێبەجێ دەکەن.

پارتی دەم ڕایگەیاند کە هەر لە سەرەتاوە ڕۆڵی ئاسانکارییان لە پرۆسەکەدا بینیوە و بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمەکەدا ناوی 15-20 ڕۆژنامەنووس و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییان وەرگرتووە.

چەک دەسوتێنرێت، بەڵام تەسلیمبوون نییە

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاوکراونەتەوە، بڕیارە ڕۆژی 10 یان 12ی ئەم مانگە مەراسیمی داماڵینی چەک ئەنجام بدرێت. پێشبینی دەکرێت بەرپرسانی باڵای پەکەکەش ئامادەی مەراسیمەکە بن و چەکەکان بە شێوەیەکی ڕەمزی بسووتێنرێن. جەخت لەوە کرایەوە کە ئەندامانی بەشداربوو دوای چالاکییەکە خۆیان ڕادەست ناکەن و دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.

دەم پارتی هەروەها ڕایگەیاند کە ئەم چالاکیی چەکداماڵینە لە ژێر ئاگاداری حکومەتی تورکیادا بەڕێوەدەچێت. بۆیە داوای لەو ڕۆژنامەنووسانە کردووە کە دەیانەوێت بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکەن، ناوەکانیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی لە کاتی هاتۆچۆکردنیاندا ڕووبەڕووی هیچ ئاستەنگێک نەبنەوە.

پوستێن ھەمان بەش