ناسنامەی 3 لاوی دیکەی کورد ئاشکرا بوو کە پەکەکە بەکوشتنی داون

ناسنامەی 3 لاوی دیکەی کورد ئاشکرا بوو کە پەکەکە بەکوشتنی داون

هەپەگە گیانلەدەستدانی ئەو 3 گەریلایەی بۆ ماوەی 6 مانگ لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردبۆوە.

پەکەکە ناسنامەی 3 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە 6 مانگ لەوەپێش لە هەرێمی زاپ لە باشووری کوردستان، بوونەتە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و گیانیان لەدەستداوە.

ڕۆژی چوارشەممە 2/7/2025، هەپەگە ناسنامەی 3 گەریلای دیکەی خۆی بە کۆدناوەکانی “شیار کوردستان”، “باهۆز شیلان” و “جومعا گۆیی”، ئاشکرا کرد کە لە مانگی چلەی ئەمساڵ (2025)، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ناوچەی زاپ لە باشووری کوردستان، هێرشیان کراوەتە سەر و گیانیان لەدەستداوە.

هەپەگە گیانلەدەستدانی ئەو 3 گەریلایەی بۆ ماوەی 6 مانگ لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردبۆوە.

هەپەگە لە ستایشکردنی ئەو 3 گەریلایەشدا گوتوویەتی: ئەوان میلیتان و فیدایی ئاپۆ بوون و بوونەتە قوربانی ئاپۆ!.

پەکەکە لاوانی کورد لە ژێر ناوی کوردستانی شیریندا فریو دەدات و بە چەکدارانی تورکیان بە کوستن دەدات و دواتر بازرگانیی بە خوێنەکەیانەوە دەکات.

پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاوی کورد بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پوستێن ھەمان بەش