لە سەرەتای ئەمساڵ (2025)ـەوە ڕێژیمی ئێران 424 کەسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە داوە

لە سەرەتای ئەمساڵ (2025)ـەوە ڕێژیمی ئێران 424 کەسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە داوە

“تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا 17 زیندانی کە یەکێکیان ژنە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون”.

کەمپەینی “سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان”، لە سەرەتای ئەمساڵ (2025)ـەوە ڕێژیمی ئێران 424 کەسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە داوە.

کەمپەینی “سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان”، کە لەلایەن زیندانیانی سیاسی لە 38 زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیپێکردووە، لە هەفتەی 75ی خۆیدا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە لەسێدارەدانەکان بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە ماوەی یەک هەفتەدا 17 زیندانی کە یەکێکیان ژنە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون.

کەمپەینەکە ڕاشیگەیاندووە کە لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە تا ئێستا 424 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە سێدارە دراون.

باس لەوە کرابوو کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو 3 کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی ئازاد شوجاعی، ئیدریس عالی و ڕەسووڵ ئەحمەد بە تۆمەتی سیخوڕی لە سێدارە دراون.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا، شەپۆلێکی دەستبەسەرکردن بە بیانووی سیاسی و ئەمنی دەستیپێکردووە و زۆربەی دەستبەسەرکراوەکان سزای قورسیان بەسەردا دەسەپێندرێت و هەروەها مافەکانی دادگاییکردنیان لێ زەوت دەکرێت.

کەمپەینەکەدا دەستنیشانی کردووە کە ژیانی ئەو زیندانە سیاسییانەی کەوا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر لە مەترسیدایە و ڕایگەیاندووە: “ئێمە وەک گەلی کورد و خەڵکی ئێران داواکارین کە سزای لەسێدارەدان هەڵبوەشێنرێتەوە و سەرجەم زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن”.

پوستێن ھەمان بەش