ڕۆژ نیوز بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ ئەخلاقانە و درۆیین، لە ئەرکی خۆی دژ بە کوردستان بەردەوامە…

ڕۆژ نیوز بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ ئەخلاقانە و درۆیین، لە ئەرکی خۆی دژ بە کوردستان بەردەوامە...

میدیای پەکەکە هەموو لایەنەکانی دەرەوەی پەکەکە وەک دوژمن پیشان دەدات و هەڕەشەیان لێدەکات.

پەکەکە لە کۆنگرەی 12ی خۆیدا کە لە 5ی ئایاردا بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند کە چەک دادەنێت، بەڵام لەو کاتەوە هەتا ئێستا، میدیای پەکەکە ڕووی لوولەکەی خۆی کردۆتە کورد و کوردستان.

هەرێمی کوردستان و بەتایبەت سەرۆک بارزانی، بۆ کارئاسانیکردن لە چەکدانانی پەکەکە و دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەو پرۆسەیەی کە لە ئارادایە، پاڵپشتی هەمەلایەنەی پێشکەش کردووە. بەڵام پەکەکە، لە ڕێگای میدیاکەی خۆیەوە لە دژایەتیکردن و دوژمنایەتیکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەدەکە و بزووتنەوەی سیاسیی بارزانی، درێغیی نەکردووە و هەنگاوێک نەکشاوەتەوە و ڕۆژانە بەشێوەیەکی زیاتر و بەربڵاوتر لە هێرشەکانی و هەوڵەکانی بۆ ڕەشکردن و ناشیرینکردنیان بەردەوامە.

لە دوایین نمونەدا، سەردانەکەی ڕۆژی ڕابردووی ئیبراهیم کالن، بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) بۆ هەولێر، بە چەوتی لە میدیاکانی پەکەکەدا بڵاوکرایەوە. بەشی تورکی ماڵپەڕی “ڕۆژنیوز”ی پەکەکە ئەو هەواڵەی بە زمانێکی ئاسایی بڵاوکردەوە، بەڵام بەشی سۆرانیی ماڵپەڕەکە، سەردیڕی “سەردانی نهێنی سەرۆکی میت بۆ هەولێر”ی بۆ هەوالەکە بەکارهێناوە و لە ناوەڕۆکی هەواڵەکەشدا مانشێتێکی بە ناونیشانی “راوێژکاری میت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ تورکمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە”، بۆڵد کردۆتەوە.

ماوەیەک پێش ئێستا کۆمەڵێک لە تورکمان و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، دژی دانانی سەرۆک شارەوانییەکی کورد لە پردێ، خۆپیشاندانێکیان ساز کرد و پەلاماری دامەزراوە فەرمییەکانیان دا. بۆیە ڕوونە لەکاتێکدا کە بارودۆخێکی هەستیار لە نێوان تورکمان و کورد لە کەرکووک و ناوچەکانی تردا هەیە، ئەم بابەتە بە مەبەستی قووڵکردنەوەی کێشەکان، وەک هەواڵ بڵاوکراوەتەوە و بۆڵد کراوە.

میدیای پەکەکە لەلایەک بەمەبەستی ناشیرین کردنی حکوومەتی باشووری کوردستان هەواڵ بڵاودەکاتەوە و لەلایەکی دیکەشەوە هەموو لایەنەکانی دەرەوەی پەکەکە وەک دوژمن پیشان دەدات و هەڕەشەیان لێدەکات.

پوستێن ھەمان بەش