بەسێ هۆزات و زۆزان چەولیک، ئێوە خائینن یان قارەمان؟

بەسێ هۆزات و زۆزان چەولیک، ئێوە خائینن یان قارەمان؟

بەسێ هۆزات و زۆزان چەولیک، بوونەتە کاریکاتۆری پیاوان. هەردووکیان نائاگا و گەمژەن و هیچ هەستیکی نیشتمانپەرورییان نیە.

بەسێ هۆزات یەکێک لە ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە، دیمانەیەکی لەگەڵ یەکێک لە میدیاکانی پەکەکە بەناوی “یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا”دا پێکهێناوە کە لە دوو بەشدا بڵاو کراوەتەوە. بەسێ هۆزات لەو هەڤپەیڤینەدا سووکایەتیی بە ئیسرائیل، ئامریکا، پەدەکە، بارزانیەکان، ئێزدیەکان، هۆشیار زیباری و ڤیان دەخیل کردووە و هەوڵی داوە مێعیاریان بۆ دیاری بکات. بەسێ ئیسرائیل و ئامریکای وەکوو دوژمن راگەیاندووە.

بەسێ هۆزات لە دوژمنایەتی کردنی پەدەکەدا هەموو سنوورەکانی بەزاندووە. دیارە کە بەسێ هۆزات و حیزبەکەی “پەکەکە” بە سەردانەکەی “مەسروور بارزانی” بۆ بریتانیا زۆر قەڵس بوون. پەیوەندیەکانی کوردستان و بریتانیا کە توانیویەتی زۆر دەرفەت بۆ کوردەکان بڕەخسینێت، لەلایەن پەکەکەوە ناوی پەیوەندیی خیانەتکارانەی لەسەر دانراوە. پەکەکە هەوڵیدا کە پێشنیارەکەی “مەسروور بارزانی” کە باسی لە “عێراقێکی کۆنفیدرالیزم” کردبوو، چەواشە بکات. بەڵام بەسێ هۆزات لە دوژمنایەتی کردنی پەدەکە و باشووری کوردستاندا ئەوەندە رۆیشتۆتە پێشەوە کە تەنانەت هێرشە تیرۆریستیەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر بە رەوا دادەنێت. بەسێ هۆزات ئەو مووشەکانەی کە ئێران هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی پێ کردنە ئامانج، وەکوو “بەرگری رەوای ئێران و هۆشدارییەک بۆ ئامریکا، ئیسرائیل، تورکیە و پەدەکە” ناو برد. لە روانگەی “بەسێ هۆزات”ـەوە هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر، هێرشیکی بەتەواوی رەوا و بەجێ بووە. واتە “بەسێ هۆزات” وەکوو لە زاراوەی کرمانجی ژوورودا دەڵێن “ل سەر لنگان ل چەپکان خست”.

بەسێ هۆزات ڤێرژنێکی جەمیل باییکە، واتە جەمیل باییکێکی مێینەیە

بەسی هۆزات بەو مێشکە چکۆڵەیەوە قسەی زۆر گەورەی کردن. بەسێ هۆزات کە ئەگەر بەتەنها خۆی بوایە و لە ناو شارێکدا ژیابا، نەیدەتوانی نانی شەوی خۆیشی پەیدا بکات، دەیهەوێ معیار بۆ هەموو جیهان دیاری بکات. بەو دەموچاوەی کە قەد پیکەنینینی بەخۆیەوە نەبینیوە، هەموو هەوڵی ئەوەیە کە رق و قین لەناو کوردەکاندا بڵاو بکاتەوە. بەسێ هۆزات ڤێرژنێکی جەمیل باییکە، واتە جەمیل باییکێکی مێینەیە. لەبواری سیاسیدا کاریکاتۆرێکی پیاوانە و پاڵی بە گرووپی ئانکارای ناو پەکەکەوە داوە و بە فکر و هەستی کەماڵیزمەوە گۆژ کراوە، هەربۆیە لە دوژمنایەتی کردنی کورداندا هیچ سنوورێکی نیە.

زۆزان بە هەموو شێوەیەک دەیهەوێ لاسایی قەرەیەلان بکاتەوە، بەڵام ناتوانێت وەکوو قەرەیەلان کەف بچەرنێت

لەناو پەکەکەدا کەسێکی دیکەی هاوشێوەی بەسێ هۆزات هەیە. “زۆزان چەولیک”یش هەروەک چۆناوچۆن بەسێ هۆزات خۆی سپاردۆتە جەمیل باییک و بۆتە کاریکاتۆرێک لە باییک، زۆزانیش بۆتە کاریکاتۆرێک لە قەرەیەلان و قسەکانی قەرەیەلان دووپات دەکاتەوە. زۆزان بە هەموو شێوەیەک دەیهەوی لاسایی قەرەیەلان بکاتەوە، بەڵام ناتوانێت وەکوو قەرەیەلان کەف بچەرنێت.

“زۆزان چەولیک”یش هاوشێوەی “بەسێ هۆزات” لە رۆژانی رابردوودا قسەی لە قەبارەی خۆی گەورەتری کردبوو و بۆ نموونە وتبووی: “ئەگەر ئێمە لە زاپ شکست بخۆین، دەڕۆین بارزان دەگرین”. ئەم بوونەوەرە نەزانە کە ناوێرێت باسی گرتنی ئامەد و شارەکەی خۆی “چەولیک” لە دەست دوژمنانی کورد بکات، هەڕەشەی گرتنی دەڤەری بارازان لە هەرێمی کوردستان دەکات. وادیارە زۆزان نازانێت کە رۆژێک دادێت ئەم گەلە تف لە رووی خۆی و دانە دانە هاوپەیمانەکانی بکات.

با بەسێ هۆزات ئەوە روون بکاتەوە کە پەکەکە لەگەڵ کێدا پەیمانی هەڵکۆڵینی خەندەقەکانی واژۆ کرد

ئایا بەسی هۆزات قارەمانە یان خائین؟ لە راستیدا ئەگەرچی بەسێ هۆزات لە هەر لێدوانێکیدا هەموو کەس بە خائین دادەنێت بەڵام خائیینی راستەقینە خودی بەسێ هۆزاتە. کاتێک کە وەختی بێت دەبێ بەسێ هۆزات وەکوو خائین دادگایی بکرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت. لەبەر ئەوەی خوێنی منداڵانی کورد بە دەستانی بەسێ هۆزاتەوە وشک بۆتەوە. هەربۆیە بەسێ هۆزات بۆی نیە باسی کوردەکان بکات، لە ئێستادا لە ویژدانی کورداندا بەسێ وەکوو خائین دەناسرێت.

میدیای پەکەکە هەڤپەیڤینەکەی بەسێ هۆزاتی بە تایتڵی “بەسێ هۆزات پەیمانەکانی پەدەکە و تورکیە دەگێڕێتەوە”، بڵاو کردۆتەوە. بەڵام بەسێ هۆزات بەر لەوەی کە دەربارەی هەر شتێک قسە بکات واباشە باس لە خودی خۆی بکات. با بەسێ هۆزات باس لەوە بکات کە پەکەکە لەگەڵ کێدا پەیمانی هەڵکەندنی خەندەقەکانی واژۆ کرد.

بەسێ هۆزات لە کارەساتی شەڕی خەندەقەکانی پەکەکەدا بەرپرسیارە. بەسێ بۆخۆی کارەساتی خەندەقەکانی لە ساڵی 2015دا بەڕێوە برد. لەشەڕی خەندەقەکانی پەکەکەدا 12 شاری کوردستان ویران بوون و 100 هەزار خانوو خاپوور کران. بەهۆی ئەو شەڕەوە 400 هەزار کورد ئاوارە و دەربەدەر بوون. لەبەر چی؟ لە ئەنجامی کامە پەیمان و رێککەوتن لەگەڵ کامە لایەن ئەو کارەساتە روویدا؟

زۆزان چەولیک، ڤێرژنی قەڵسی بەسێ هۆزاتە

بەسی هۆزات یەکێک لەو کەسانەیە کە لەو کارەساتە و دانوستانە شاراوە و گوماناویەکاندا بەرپرسیارە. خوێنی ئەو لاوانەی کورد کە بەبی هۆ یەک بە یەک بەرەو مردن رەوانە کران، بە دەستی بەسێ هۆزاتەوە وشک بۆتەوە. بەسی هۆزاتیش بە ئەندازەی دەوڵەتی تورک لە کوشتنی ئەو لاوانەی کورددا بەرپرسیارە کە لە “جزیرە”دا سووتێندران. لەبەر ئەوەی کە ئەو کەسانە شانسی ئەوەیان هەبوو کە لە ژیرژەمینیەکان بێنە دەرەوە و لە مەرگ رزگاریان بێت، بەڵام بەسی هۆزات تەعلیماتی دا بە پەکەکە تاوەکوو نەکشێنەوە، چوونکە پێیوابوو بۆ هەیبەتی پەکەکە خراپە و لەژێر ئەو تەعلیماتانەی بەسێ هۆزاتدا ئەو لاوانە لە ژێرزەمینیەکاندا سووتێندران.

زۆزان چەولیک ڤێرژێنی قەڵسی بەسێ هۆزاتە و ئەویش لە بێسەروشوێن بووەکانی ئەم ساڵانەی دوایی هەپەگەدا بەرپرسیارە. زۆزان چەولیک ناڵێ ئیمە چیاکانی “شەکیف، خانتوور، عەبدال کوڤی و گردی بۆتینی” رزگار دەکەینەوە کە بۆخۆمان رادەستی دەوڵەتی تورکمان کردوون، بەڵام دێت و هەڕەشەی داگیر کردنی بارزان دەکات. لەبەر ئەو نائاگایی و نەزانینی بارودۆخە پێویستە زۆزان چەولیک دادگایی بکرێت. جگە لەوە زۆزان چەولیک کۆمەڵێک تاوانی دیکەشی ئەنجامداون.

زۆزان چەولیک لە کوژرانی چەند سەد لاوی کورددا بەرپرسیارە کە هێشتا روون نەبۆتەوە چۆن و لەبەرچی گیانیان لەدەستداوە. “توونێلەکانی شەڕ” کە موراد قەرەیەلان باسیان دەکات و بە “تاکتیکی شەڕی نوێ” ناویان دەبات، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە لاوانی کورد گیانیان لەدەستدا. بۆ نموونە لە ساڵی 2017دا لە “کەلا ئەرتووش” دەرگای یەکێک لەو تونێلانە بۆتۆن کرا کە 3 گریلای ژنی تێدا بوو. هەمان کارەسات لە گردی “جوولەمێرگ”یش روویدا و دەرگای توونێلێک بۆتۆن کرا کە چەندین گریلای تێدا بوون. هەروەها لە “کاتۆ دەریی سەدکاری” دەرگای توونیلێک کە 7 گریلای تیدا بوون، بۆتۆن کرا. ساڵی رابردوو لە “زندوورا وەرخەلێ” بە دەیان گریلا لەو توونێلانەدا گیانیان لەدەستدا. تاکتیکە نوێیەکەی قەرەیەلان بوو بە گۆڕستانی لاوانی کورد. با لەسەرەتادا “زۆزان چەولیک” ئەوە روون بکاتەوە کە بۆچی گریلاکانیان لەو توونێلانەدا هێشتەوە. واتە زۆزان چەولیک خائینە و دەستی بە خوێنی لاوانی کورد سوور بووە.

بەسی هۆزات و زۆزان چەولیک بوونەتە کاریکاتۆری پیاوان

زۆزان چەولیک لەباتی ئەوەی کە هەموو کەس بە خیانەتکار بزانێت و هەڕەشەی گرتنی دەڤەری بارزان بکات، واباشترە بڕوات و لەو شوێنەی کە 7 گریلا لە ساڵی 2017دا لە تونێلی “کاتۆ ژیرکا”ی “بەیتولشەبابی” بەهۆی بۆتۆنڕێژ کردنی دەرگای توونێلەکەوە گیانیان لەدەستدا، بگریت. لەباتی ئەوەی کە زۆزان بەوپەڕی بێشەرمیەوە هەڕەشەی گرتنی بارزان بکات، واباشترە ناسنامەی ئەو دەیان جەنازەیە ئاشکرا بکات کە لە توونێلەکانی مەرگدا مانەوە ودەرگاکانیان بوتۆنڕێژ کرا. هەڕەشە کردن رابردووی زۆزان چەولیک پاک ناکاتەوە لەبەر ئەوەی ئەو تاجی خیانەتی لەسەر ناوە و ئەو تاجەش پیرۆزی بێت.

بەسی هۆزات و زۆزان چەولیک، بوونەتە کاریکاتۆری پیاوان. هەردووکیشیان نەزان، بێ ئاگا و گەمژەن. ئەوان هیچ هەستیکی نیشتمانپەرورییان نیە. رەنگە ئەوان ئەمڕۆکە جەماوەرێکیان هەبێت و خۆیان وەکوو ئازا و قارەمان پیشان بدەن بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم گەلە دەست لە بینیان دەنێت و پێیان دەڵێن: “منداڵەکانمان لە کوێن و لەبەرچی منداڵەکانی ئێمەتان لەپێناو تورکیەدا رەوانەی مەرگ کرد؟”

پوستێن ھەمان بەش