“سوید یاسایەکی نوێی دژە “تیرۆر” دەخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە”

"سوید یاسایەکی نوێی دژە"تیرۆر" دەخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە"

ئیبراھیم کاڵن: “چاوەڕێی ھەنگاوی بەپەلە سەبارەت بە چالاکییەکانی پەکەکە لە سوید دەکەین”.

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیە، ئیبراھیم کاڵن رایگەیاند دانوستانەکانی سەبارەت بە داواکاری سوید و فینلاند بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ و نیگەرانییەکانی تورکیا بەردەوامە و گوتی: ” لووتکەی مەدرید دوا وادە نییە”.

ئیبراھیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیە و سێدات ئۆنال، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیە، بە مەبەستی کارکردن لەسەر داواکاریی سوید و فینلاند بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەیەکیان لە بارەگای ناتۆ لە برۆکسل ئەنجامدا.

کاڵن، لە میانی لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان جەختی لەوە کردەوە کە دانوستانەکان بەردەوام دەبێت و ئەو لووتکەیەی کە لە ٢٩-٣٠ حوزەیران لە مەدرید-ی پایتەختی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت دوا وادە نابێت.

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیە، باسی لەوە کرد کە ئەوان ئەو راستییەیان بە بەرامبەرەکانیان راگەیاندووە کە ناتۆ ھاوپەیمانێتیەکی ئەمنییە و ئەو وڵاتانەی کە دەیانەوێت ببن بە ئەندامی ئەو ھاوپەیمانێتییە دەبێت بە وردی یاساکانی ناتۆ جێبەجێ بکەن و چارەسەری ئەو نیگەرانییە ئەمنییانە بکەن کە وڵاتانی ئەندام باسی دەکەن.

ئیبراھیم کاڵن، ئاماژەی بەوە کرد کە چاوەڕێی ئەوە دەکەن سوید ھەنگاوی بەپەلە سەبارەت بە چالاکییەکانی پەکەکە بنێت و راشیگەیاند قسەی ئەرێنییان لە دەسەڵاتدارانی سویدەوە بەم ئاراستەیەدا بیستووە و گوتوویانە کە لە 1ی تەمووزەوە یاسایەکی نوێی دژە “تیرۆر” دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئەمە لە پێواژووی داھاتوودا بە تەواوەتی روون دەبێتەوە.

کاڵن، گوتی: “جێگای قبوڵ کردن نییە کە پەکەکە لە ناوەندی ئەورووپادا بە شێوەیەک کە ئەم وڵاتانە بە دیلی بگرێت خەریکی زنجیرەیەک چالاکی بێت” و جەختی لەوە کردەوە کە لە نزیکەوە چاودێری ئەو پرسە دەکەن.

پوستێن ھەمان بەش