باباجان: نابێ هەدەپە لەپەراوێز بخرێت

باباجان: نابێ هەدەپە لەپەراوێز بخرێت

“ئەگەر لایەنەکانی ئوپۆزیسیۆن ڕێك نەكەون لەسەر بەربژێرێك، هەر حیزبە و بەربژێری خۆی دەبێت”.

سەرۆكی گشتیی پارتی “دەوا” لە توركیە دەڵێت پێویستە لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن یەک کاندیدیان هەبێت و هەر لە دەوری یەکەمدا دەربچێت و نابێ هەدەپە پەراوێز بخرێت.

عەلی بابا جان، سەرۆكی گشتیی پارتی “دەوا” ڕێككەوتنی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیە بۆ دەستنیشانكردنی یەك بەربژێر بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتیی توركیە بە گرینگ دەزانێت و دەڵێت ئەگەر ڕێك نەكەون لەسەر بەربژێرێك، هەر حیزبە و بەربژێری خۆی دەبێت.

باباجان گوتیشی پاش گۆڕینی دەسەڵات، ئەگەر تەنانەت بەشیوەی یاساییش نەبێت بەڵام پێویستە بە شێوەی کرداری، سیستمی پارلمانی رەچاو بکرێت.

باباجان، لە دەمەتەقێیەكدا لەگەڵ چەند ڕۆژنامەنووسێكی توركیە، باسی لە گرنگیی هەدەپە كردووە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی توركیە.

باباجان سەبارەت بە گرنگی هەدەپە بۆ تورکیە گوتی: “پارتی دیموكراتی گەلان “هەدەپە”، فاكتەرێكی گرنگە لە هەڵبژاردنی داهاتووی توركیەدا، بۆیە وەكوو ئۆپۆزسیۆنی توركیە، مومكین نییە چاوپۆشی لە بوونی هەدەپە بكەن.

باباجان دەڵێت: ”تاوەكوو ئێستا ئێمە وەكوو ئۆپۆزسیۆن، هیچ دیالۆگێكمان لەگەڵ هەدەپەدا نەبووە، بەڵام جارێ گرانە باس لەوە بكەین، ئاخۆ لە داهاتوو دانوستان لەگەڵ هەدەپە دەكرێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی توركیە؟“

پوستێن ھەمان بەش