چاویشئۆغڵو: ئێمە هێرش دەکەین و گوێ بە ئامریکا و رووسیە نادەین

چاویشئۆغڵو: ئێمە هێرش دەکەین و گوێ بە ئامریکا و رووسیە نادەین

رووسیە و داوایان لە ئانکارا کردبوو کە رێگاچارەیەکی ئاشتیانە بۆ چارەسەر کردنی رەوشی سووریە رەچاو بکات.

وەزیری دەرەوەی تورکیە، مەولود چاوشئۆغڵو جارێکی دیکە هەوڵەکانی ئامریکا و رووسیەی بۆ رێگری کردن لە هێرشی ئانکارا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریە، رەد کردەوە و رایگەیاند وڵاتەکەی “ئەوەی کە بەپێویستی بزانێت ئەنجامی دەدات”.

وەزیری دەرەوەی تورکیە، رایگەیاند ئێمە زۆرجاران ناڕەزایەتیی خۆمان لە هاوکاریەکانی ئامریکا بۆ یەپەگە هێناوەتە زمان و ئەو پرسە پەیوەندیی بە “ئاسایشی نەتەوەیی”ـەوە هەیە و گرنگ نیە کە کێ چی دڵێت و و چی ناڵێت، تورکیە لەچوارچێوەی یاسا نێونەتەوەییەکاندا ئەوەی بە پێویستی بزانێت، ئەنجامی دەدات.

چاویشئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد کە ئامریکا و رووسیە مافی ئەوەیان نیە کە بە تورکیە بڵێن چی بکات و چی نەکات و گوتی: “ئێمە لە هەنگاوەکانی رووسیە ناڕازین و هەڵوێستی تورکیە لەو بابەتەدا بەتەواوی شەفافە”.

وەزیری دەرەوەی تورکیە جەختی کردەوە کە ئانکارا بۆ لەناوبردنی هەر هەڕەشەیەک کە لە سووریەوە رووبەڕووی وڵاتەکەی دەبێتەوە، دوودڵ نابێت.

شایانی باسە پێشتر رووسیە ناڕەزایەتیی خۆی لە ئەنجامدانی هەرچەشنە هێرشێکی تورکیە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەربڕیبوو و داوای لە ئانکارا کردبوو کە رێگاچارەیەکی ئاشتیانە بۆ چارەسەر کردنی رەوشی سووریە رەچاو بکات.

پوستێن ھەمان بەش