لە ئەنجامی شەڕی چەکداریدا لە ئەلعەزیزێی باکووری کوردستان، 3 کەس کوژران

لە ئەنجامی شەڕی چەکداریدا لە ئەلعەزیزێی باکووری کوردستان، 3 کەس کوژران

دوو هاووڵاتی بەناوەکانی “بوراک توتاک” و “مەحموود دەمیر” دەستبەجێ کوژراون و هاووڵاتییەکیش بەناوی “محەممەد کایار” لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

لە شاری ئەلعەزیزێی باکووری کوردستاندا بەهۆی شەڕی چەکداری لەنێوان دوو بنەماڵەدا 3 کەس کوژران.

ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاند کە لە رێکەوتی 4/11/2022دا لە گەڕەکی سوورسووروی سەر بە شاری ئەلعەزیزێی باکووری کوردستاندا بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە شەڕ لەنیوان دوو بنەماڵەدا روویداوە.

بەپێی زانیاریەکان ماوەیەک پاش دروست بوونی دەمەقاڵە لەنێوان ئەو دوو بنەماڵەیەدا، شەڕ دروست بووە و تێیدا چەک بەکار هاتووە و لە ئەنجامی شەڕەکەدا دوو هاووڵاتی بەناوەکانی “بوراک توتاک” و “مەحموود دەمیر” لە شوێنی رووداوەکە کوژراون و هاووڵاتییەکی دیکەش بەناوی “محەممەد کایار” بە سەختی بریندار بووە.

پاش گەیشتنی تیمێکی تەندروستی بۆ شوێنی شەڕەکە، بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

هێزە ئەمنیەکان رایانگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پیکردووە.

پوستێن ھەمان بەش