تەرمی نیشتمانپەروەری کورد مەحموود یۆروک لە ئامەد بەخاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا

تەرمی نیشتمانپەروەری کورد مەحموود یۆروک لە ئامەد بەخاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا

خەبات و تێکۆشانی “مەحموود یۆروک” لە بواری زمانی کوردیدا و بەتایبەتیش زاراوەی کرمانجی/زازاکی بەرز نرخێندرا.

تەرمی “مەحموود یۆروک” ناسراو بە “مەحموود نێشتە” چالاکی بواری زمانی کوردی و دڵسۆز و هەڵسووڕاوی دۆزی رزگاریی کوردستان، دوێنێ چوارشەممە 9/11/2022 لە مەزارگەی “یەنیکۆ”ی شاری “ئامەد”ی باکووری کوردستان، بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا. “مالمسانژ” لێکۆڵەر و نووسەری کورد لە سەر گڵکۆی مەحموود یۆروک چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

مالمسانژ لە قسەکانیدا خەبات و تێکۆشانی “مەحموود یۆروک”ی لە بواری زمانی کوردیدا و بەتایبەتیش زاراوەی کرمانجی/زازاکی بەرز نرخاند.

مالمسانژ گوتی: “مەحموود یۆرووک زیاتر لە 50 ساڵ بە بەردەوامی و بێ راوەستان لەپێناو دۆزی رەوای نەتەوەی کورددا خەباتی کرد و لەپێناو خزمەت کردن بە زمانی کوردی و بەتایبەتی زاراوەی کرمانجی تێکۆشانێکی مەزن و شیاوی ئەنجامدا”.

وێڕای بنەماڵە و خزم و دۆست و ناسیاوەکانی “مەحموود یۆرووک”، ژمارەیەک لە ئەندامانی پاک و نیشتمانپەروەرانی کورد لە رێوڕەسمی بە خاک سپاردنی تەرمی “مەحموود یۆرووک”دا بەشدارییان کرد.

شایانی باسە “مەحموود یۆرووک” لە ساڵی 1943دا لە ناوچەی “فارقین”ی سەر بە “ئامەد” لە باکووری کوردستان چاوی بەدنیا هەڵهێنابوو و لە رێکەوتی 9/11/2022دا بە هۆی نەخۆشیەوە لە شاری ئامەد کۆچی دوایی کرد.

پوستێن ھەمان بەش