ئۆزتورک یەڵماز: ئەو کەسانەی کە ئەو هێرشەیان ئەنجامدا پیاوی ئەردۆغانن، بەڵام من ناترسم.
ئوزتورك یه‌ڵماز سه‌رۆكی پارتی “نوێبوون”ی به‌رهه‌ڵستكار له توركیە، تەمەن 53 ساڵ، له نووسینگه‌ی حزبه‌كه‌ی له شاری ئانکارای پایته‌ختی توركیە، درایه به‌ر چه‌قۆ.
میدیای توركیە بڵاویان كردۆ‌ته‌وه، ئوزتورك دوای په‌لاماره‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و خراوه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.
ئوزتورك یه‌ڵماز، له‌دایكبووی 1969ی ئه‌رداهانی توركیەیە.
تا ئێستا په‌لامارده‌ره‌كه نه‌ناسراوه و ده‌ستگیر نه‌كراوه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كردووه.
ئۆزتورک یەڵماز لەسەر ئەو هێرشەی کراوەتە سەری گوتی: “هێرشبەرەکە دەیهەویست سەری ببڕێت بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. جەختیشی کردەوە کە هێرشکەرەکان سەر بە ئەردۆغانن.
یەڵماز لە لێدوانیکدا بۆ کاناڵی KRT راشیگەیاند: “لەسەر جەستەمدا چوار برینی قووڵی چەقۆ هەن و هێندێک خوێنیشم لەبەر رۆیشتووە. من ناترسم، ئەو کەسانەی کە ئەو هێرشەیان ئەنجامدا پیاوی ئەردۆغانن. ئەوان پیاوی ئەو کەسەن کە دەیهەوێ لە تورکیە ئاژاوە و ئاڵۆزی دروست بکات. هەموو کەس دەتوانێت بێتە ئۆفیسەکەی ئێمە، پاسەوانی دائیمییان پێنەداوین. ئەوەی بترسێ نامەردە”.
ئوزتورك، پێشتر كونسوڵی توركیە بووه له مووسڵ و له سه‌روبه‌ندی داگیركردنی مووسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه له (10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014)، له لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ توركیە.
دواتر وازی له ریزه‌كانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا هێنا و چووه ریزه‌كانی جه‌هه‌په‌وه، دواتر له‌و پارته‌ش كشاوه‌ته‌وه و خۆی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسیی‌دا پارتێكی سیاسی پێكهێناوه.