پەکەکە 17 تەلیس حەبی مەترسیداری بردۆتە پینجوێن

ئەو حەبانەی کە پەکەکە گواستوونیەتەوە بۆ پێنجوێن، لە جۆری Pseudoephedrine بوون و بۆ دروستکردنی ماددەی هۆشبەری “کریستال” بەکار دەبرێن.
پەکەکە لە ئەنجامدانی کار و چالاکیە دژە ئینسانیەکانی لە باشووری کوردستان بەردەوامە و لەم دواییانەدا 17 تەلیس حەبی مەترسیداری بردۆتە شاری پێنجوێن.
سەرچاوەکانی “دارکا مازی” لە باشووری کوردستان ئاشکرایان کرد کە گریلایەکی پەکەکە بەناوی “مەهدی” لە سەرەتای مانگی 10ی ساڵی رابردوو (2022)دا بە هاوکاری یەرکە، زیاتر لە 17 تەلیسی 50 کیلۆیی پڕ لە جۆرە حەبێکی مەترسیداری گواستۆتەوە بۆ پێنجوێن.
بەپێی زانیاریە تایبەتەکانی “دارکا مازی”، کەسێک بەناوی “سەرهەڵدان” کە بەرپرسی دارایی YRK (یەکێک لە لقەکانی پەکەکە)یە، هەڤاڵێکی خۆی لە شاری پێنجوێنی باشووری کوردستان ئاگادار کردۆتەوە کە هێندێ کەلوپەل لەلای کەسێکن بەناوی “مەهدی” لە شارۆچکەی چوارقوڕنەن و پێویستە بە زووترین کات بگوازرێنەوە بۆ شاری پێنجوێن.
سەرچاوەکانی “دارکا مازی” ئاماژەیان بەوە کردووە کە لەسەر داوای “سەرهەڵدان” ئەو هەڤاڵەی رۆیشتۆتە شارۆچکەی چوارقوڕنە و ئەو کەلوپەلانەی وەرگرتووە کە لە راستیدا 17 تەلیس حەب بووە و گواستوویەتیەوە بۆ شاری پینجوێن.
بەپێی ئەو زانیاریە تایبەتانەی کە پێگەی “دارکا مازی” دەستی کەوتوون، ئەو حەبانەی کەوا پەکەکە گواستوونیەتەوە بۆ پێنجوێن، لە جۆری Pseudoephedrine بوون کە بۆ دروست کردنی ماددەی هۆشبەر لە جۆری “کریستال” بەکار دەبرێن.