کارەساتێکی دیکە.. دەیان کۆچبەر لە کەناراوەکانی ئیتالیادا خنکان

کارەساتێکی دیکە.. دەیان کۆچبەر لە کەناراوەکانی ئیتالیادا خنکان

یەختەکە لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا ڕۆشتووە و تاوەکوو ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە و ناسنامەی کۆچبەرەکانیش ئاشکرا نەکراون.

لە کەناراوەکانی ئیتالیا تەختێک کەوتە ژێر ئاو و بەهۆیەوە 45 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.

میدیای فەرمیی ئیتالیا رایگەیاند ئەمرۆ یەکشەممە 26/2/2023، یەختێک بە 100 کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێر ئاو کەوت و دەزگای (لوتکە)ش لە ئەورووپا زانیاریی لەمبارەیەوە دەخاتە روو.

شەهرام حمە نوێنەری دەزگای (لوتکە) لە ئەورووپا ڕایگەیاند: “سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە 26/2/2023، یەختێک بە 100 کۆچبەرەوەلە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێر ئاو کەوت و زیاتر لە 40 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە کە منداڵیشیان لەگەڵدا بووە، هەروەها 50 کەسیش ڕزگارکران و تاوەکوو ئێستاش نزیکی 10 کۆچبەر بێسەروشوێنن”.

ڕاشیگەیاند کە یەختەکە لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا ڕۆشتووە و تاوەکوو ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە و ناسنامەی کۆچبەرەکانیش ئاشکرا نەکراون.

پوستێن ھەمان بەش