پینتاگۆن ژمارەی هێزە سەربازییەکانی لە سووریا کەم دەکاتەوە

پینتاگۆن ژمارەی هێزە سەربازییەکانی لە سووریا کەم دەکاتەوە

ئەمەریکا: کەمتر لە هەزار سەربازمان لە سووریا دەهێڵینەوە

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند: نیازی خۆمان بۆ کشانەوەی ژمارەیەکی زۆری سەربازمان لە سووریا ڕادەگەیەنین.

ڕۆژی هەینی 18ـی نیسانی 2025، سین پارنێل، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا “پێنتاگۆن”، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە دا، لە چەند مانگی داهاتوودا ژمارەی سەربازەکانمان لە سووریا لە 2 هەزارەوە دەکەینە کەمتر لە هەزار سەرباز.

گوتەبێژی پێنتاگۆن گوتی: لە 10 ساڵی رابردوو هاوپەیمانیی نیودەوڵەتیی دژی داعش دەستکەوتی گەورەی لە ڕووبەڕوبونەوەی دژی داعش لە سووریا و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست هێناوە، بە تایبەتی سێنتکۆم دەیان هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر موڵگەکانی داعش و لەناوی بردوون.

جەختی لەوەش کردۆتەوە، پابەندین بە ئاشتی لە ڕێگەی بەهێزکردنی هێزەکانمان، هەروەها سێنتکۆم بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی لە دژی داعش لە سووریا.

سین پارنێل، گوتیشی: لە نزیکەوە کار لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان دەکەین بۆ بەردەوامیدانمان بە ئۆپەراسیۆنەکان و کەمکردنەوەی هەڕەشەکانی داعش لە ناوچەکە.

پوستێن ھەمان بەش