ئەمەریکا دەستەی تەحریر شامی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا

ئەمەریکا دەستەی تەحریر شامی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا

“ڕۆژی دووشەممە، 30/6/2025، دۆناڵد ترەمپ، بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی ئەمەریکای لەسەر سووریا ئیمزا کرد”.

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، دەستەی تەحریر شام (HTS) لە لیستی تیرۆریستی بیانی (FTO) دەرهێنراوە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بڕیارنامەکەش، فەرمانەکە دەستبەجێ جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 7/7/2025، بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کە لە 23ـی حوزەیرانی 2025، دەرچووە و بڕیارە سبەی سێشەممە بڵاو ببێتەوە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە ڕاوێژی لەگەڵ داواکاری گشتی و وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بە فەرمی بەرەی نوسرە کە بە دەستەی تەحریر شام (HTS) ناسراوە، لە لیستی تیرۆریستی بیانی (FTO) دەرهێنا.

هەروەها ئاماژەشی داوە، لەگەڵ بڵاو بوونەوەی بڕیارنامەکە، فەرمانەکە دەستبەجێ جێبەجێ دەکرێت.

ڕۆژی دووشەممە، 30ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی لەسەر سووریا ئیمزا کرد و ڕایگەیاند، حکوومەتی نوێی سووریا بە سەرکردایەتیی ئەحمەد شەرع، هەنگاوی ئەرێنی ناوە.

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە، هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا، پشتگیریی لە ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا و ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەکات.

پوستێن ھەمان بەش