بوومەلەرزە 81٪ زیانی بە شارەکانی هاتای، مەرەش، دیلۆک، مەلەتی و سەمسوور گەیاندووە. لەو شارانەدا 6 ملیۆن و 450 هەزار کەس دەژین.
بانکی جیهانی ئاشکرای دەکات کە زیانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی 6ی شوباتی باکوور کوردستان وتورکیا، گەیشتووەتە زیاتر لە 34 ملیار دۆلار.
بانکی جیهانی رۆژی دووشەممە، 27/2/2022 لە راگەیاندراوێکدا سەبارەت بە زیانەکانی بوومەلەرزە ئاشکرای کرد، ئەم بڕە زیانە “دەکاتە 4٪ـی کۆی بەرهەمی نێوخۆیی تورکیا لە ساڵی 2021” و دەشڵێت، خەمڵاندنەکە تێچووی بوونیادنانەوە لەخۆناگرێت کە “رەنگە دوو هێندە زیاتر بێت”.
بانکەکە باس لەوەشدەکات، ئەو 34 ملیار دۆلار زیانە، تەنیا لە تورکیا (و باکووری کوردستان بووە) رۆژئاوای کوردستان و سووریا ناگرێتەوە.
بەپێی راپۆرتەکەی بانکی جیهانی، بوومەلەرزە 81٪ زیانی بە شارەکانی هاتای، مەرەش، دیلۆک، مەلەتی و سەمسوور گەیاندووە. لەو شارانەدا 6 ملیۆن و 450 هەزار کەس دەژین.
بانکی جیهانی هۆشداریش دەدات لەوەی بەردەوامیی پاشلەرزەکان بە ئەگەری زۆرەوە کۆی ئەو زیانانەی بەهۆی کارەساتەکەوە دروست بوون، زیاد دەکەن.