بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران نوقم دەبێت و بەهۆیەوە 27 کەس گیانیان لەدەستدا

بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران نوقم دەبێت و بەهۆیەوە 27 کەس گیانیان لەدەستدا

لە قوربانیەکان 10 کەسیان خەڵکی شاری کۆبانێ و ژمارەیەکی دیکەشیان خەڵکی هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بوون.

لە کەناراوەکانی لیبیا بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران نوقم دەبێت و بەهۆیەوە نزیکەی 30 کەس گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە زۆربەی کۆچبەرانی ناو بەلەمەکە خەڵکی شاری کۆبانێ رۆژئاوای کوردستان بوون.

سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو بەلەمەی نوقم بووە، 27 کۆچبەری تێدا بووە کە 10 کەسیان خەڵکی شاری کۆبانێ رۆژئاوای کوردستان و لە 6 بنەماڵە بوون و ژمارەیەکی دیکەشیان خەڵکی هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانن و لە رێگای ئاویەوە ویستوویانە بە قاچاخ خۆیان بگەیەننە ئورووپا، بەڵام لە کەنارئاوەکانی لیبیا بەلەمەکەیان نوقم بووە و گیانیان لەدەستداوە.

پوستێن ھەمان بەش