کوڕەکەی تورگوت ئۆزال خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا کاندید دەکات

کوڕەکەی تورگوت ئۆزال خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا کاندید دەکات

تا ئێستا ئەردۆغان، کەمال کلچدارئۆغڵو و سینان ئۆغان خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا کاندید کردووە.‌

ئەحمەد ئۆزال، کوڕی تورگوت ئۆزال هەشتەمین سەرۆک کۆماری تورکیا، بە پشتیوانی 10 پارتی سیاسی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کاندید دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 14/3/2023، ئەحمەد ئۆزال لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی دا لە ئیستانبوڵ بە فەرمی بەربژێربوونی خۆی رادەگەیەنێت.

تا ئێستا ئەردۆغان، کەمال کلچدارئۆغڵو و سینان ئۆغان خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا کاندید کردووە.‌

بڕیارە لە 14ی ئایاری 2023، هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەبچێت، 36 پارت ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن تۆمار کردووە، زۆربەی پارتەکان لە چوارچێوەی سێ هاوپەیمانێتی بەشداری هەڵبژاردن دەکەن.

پوستێن ھەمان بەش