“ئۆجەلان لە ئیمرالی هەست بە ئەمنییەت دەکات و لە ئێستادا نایهەوێت دوورگەکە بەجێ بهێڵێت”.
ئۆکان مودریسئۆغڵو، نووسەری ڕۆژنامەی سەباحی تورکی دەڵێت؛ دوای ئەوەی پەکەکە بەستنی کۆنگرەی خۆی ڕاگەیاند و بڕیارێکی مێژوویی دا، “ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بەتایبەتی لە باکوری عێراق یەک بە یەک چەک و کۆگاکانی خۆی ئاشکرا دەکات و لە ماوەی چەند مانگێکدا چەکەکانی لە شوێنی دیاریکراو ڕادەستی تورکیا دەکات”.
گوتیشی: “کۆنگرەی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە چوارچێوەی پرۆسەی دەستپێشخەری نوێدا بەسترا، کە حکومەت ناوی “تورکیا بێ تیرۆر”ی لێناوە و ئەندازیارەکەشی دەوڵەت باخچەلی، سەرکردەی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی (مەهەپە)یە. کاتی ئەوە هاتبوو کە ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکداماڵینی خۆی ڕابگەیەنێت”.
ئۆکان مودریسئۆغڵو، یەکێک لە نووسەرانی ڕۆژنامەی سەباح، لە وتارەکەی ئەمڕۆیدا هەڵسەنگاندنی بۆ پێشهاتەکان و پرۆسەی تازە دەستپێکراو کردووە.
مودریسئۆغڵو دەڵێ، “کاتێک ماڵئاوایی لە چەک دەکەین چی ڕوودەدات؟” نووسەر لە وتارەکەیدا بە ناوی “کۆمخەبات”دا بەم شێوەیە نووسیویەتی:
“کاتێک ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە مەیدان وەدەر بنرێت، دەرگا بۆ ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە هیچ چالاکیەکیان لە تورکیا ئەنجام نەداوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ناو وڵات، هەروەها دەرفەتیان پێدەدرێت بەگوێرەی ڕوونکردنەوەی باری یاسایی خۆیان تێکەڵ بە ژیانی ئاسایی ببن، بەرپرسانی تیرۆر لە قەندیل، یان ئەوەیە کە لە عێراق دەمێننەوە یان دەچنە وڵاتی سێیەم کە ڕێککەوتنیان لەگەڵدا کراوە. ڕێگای سیاسی بۆ ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە لە بەردەم دادگادا ئامادە بوون و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە . ڕێگای سیاسەتکردن، خزمەت بە جیاکاری ناکات و دڵسۆزی بۆ دەوڵەتی کۆن گرنگ دەبێت”.
ئەو ڕۆژنامەوانە تورکە لە درێژەدا دەشڵێ… سەرۆکی ڕێکخراوەکە لە ئیمرالیدا هەست بە ئەمنییەت دەکات و لە ئێستادا نایهەوێت دوورگەکە بەجێبهێڵێت. لەم حاڵەتەدا سەرەڕای دۆخی سزادراوان، دروستکردنی ژینگەیەکی کاری فیزیکی و دەرفەتی پەیوەندیکردن لە دوورگەکەدا و شلکردنەوەی چوارچێوە و زیادکردنی ژمارەی سەردانکەران ڕەنگە جۆرێک لە سەربەستیی بۆ پێکبێت”.