ئەمڕۆ سوودانی، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و لە لەلایەن ئەردۆغانەوە پێشوازیی لێ کرا.
ڕەجەب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ یەکەمجار نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ کاروباری عێراق دیاری کرد و بڕیارەکە لە ڕۆژنامەی فەرمیی وڵات بڵاو کرایەوە.
بۆ یەکەمجار، فەیسەڵ ئێرۆغڵو وەک نوێنەری تایبەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ کاروباری عێراق دیاری کرا.
بڕیاری پەیوەست بە دانانی نوێنەری تایبەت لە عێراق کە ئیمزای سەرۆک کۆماری تورکیای لەسەرە، لە ڕۆژنامەی فەڕمیی وڵاتەکەدا بڵاو کراوەتەوە.
ئێرۆغڵو لە ساڵی 2007 بۆ 2011 وەزیری دارستان و ژینگە و ساڵی 2011 تاوەکو 2018ـش وەزیری دارستان و کاروباریی ئاوی تورکیا بووە.
ئێرۆغڵو لە 18ـی ئابی 1948 لە شاری شوهوت لە پارێزگای ئەفیۆنکاراهیساری تورکیا لە دایک بووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، محەممەد شیاع سوودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 08-05-2025، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و لە لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێشوازیی لێ کرا.
چاوەڕێ دەکرێت لە سەردانەکەدا، ژمارەیەک ڕێککەوتن لە نێوان هەردوولادا ئیمزا بکرێن.