“هه‌ردوولا له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی به‌نداوی تشرینیان به پێویست زانیوە”.
شاندێكی حكوومه‌تی سووریا سه‌ردانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیک (هەسەدە) كردووه و جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان سه‌رۆكی سووریا و فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده‌یان تاوتوێ كردووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 6/5/2025، مێدیاكانی سووریا بڵاویان كرده‌وه، کە ڕۆژی دووشه‌ممه 5ی ئایار، شاندێكی حكوومه‌تی سووریا سه‌ردانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)ی له كێڵگه‌ی كۆنیكۆ له ڕیفی دێره‌زوور كردووه و هه‌ردوولا جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده‌یان تاوتوێ كردووه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌م باره‌وه گوتوویانه، هه‌وڵێكی زۆر له‌لایه‌ن وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه بۆ به‌رده‌وامی گفتوگۆكان و ته‌واوكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان شه‌رع و عه‌بدی به‌تایبه‌تی دوای ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، هه‌ردوولا له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی به‌نداوی تشرینیان به پێویست زانی و جه‌ختیشیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له هه‌موو جۆره ململانێیه‌كی سه‌ربازیی دوور بخرێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ڕه‌تیشیان كردووه‌ته‌وه، هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازیی عومه‌ر و كۆنیكۆ ڕاده‌ستی حكوومه‌تی سووریا كرابن، به‌ڵكوو ئێستا جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان شه‌رع و عه‌بدی ده‌كرێته‌وه.
لە ڕێکەوتی 12ـی نیسانی 2025دا، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک “هەسەدە” و ئیدارەی نوێی سووریا، مەزڵووم عەبدی و حوسێن سەلام، نوێنەری حکوومەتی نوێی سووریا بۆ دووەمجار لە حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان کۆ بوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا گفتوگۆی له‌باره‌وه کرا کە لە 10ـی ئاداری ئەمساڵ واژۆ کرا، جەختیش لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکان لە دەوروبەری بەنداوی تشرین کرایەوە.