کلیچدارئۆغڵو رۆژی شەممە سەردانی هەدەپە دەکات

کلیچدارئۆغڵو رۆژی شەممە سەردانی هەدەپە دەکات

کە کلچدارئۆغلو کاتژمێر 13:00ی رۆژی شەممە، 18ی ئادار، سەردانی ناوەندی گشتیی هەدەپە دەکات و لەلایەن هاوسەرۆکانی هەدەپەوە پیشوازیی لێدەکرێت.

پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) رۆژی چوارشەممە 15/3/2023 رایگەیاند کە کەماڵ کلیچدارئۆغلو بەربژێری هاوپەیمانەتی میللەت، رۆژی شەممە رێکەوتی 18/3/2023، سەردانی ناوەندی گشتیی هەدەپە دەکات.

 هەدەپە ئاشکرای کردووە کە کلچدارئۆغلو کاتژمێر 13:00ی رۆژی شەممە، 18ی ئادار، سەردانی ناوەندی گشتیی هەدەپە دەکات و لەلایەن پەرڤین بوڵدان و میدحەت سانجار، هاوسەرۆکانی هەدەپەوە پیشوازیی لێدەکرێت.

شایانی باسە کە کەماڵ کلیچدارئۆغلو وەکوو بەربژێری مێزی 6 لایەنەکەی ئوپۆزیسیۆنی دەوڵەتی تورکیە دیاری کراوە کە لەهەریەک لە “جەهەپە، IYI پارتی، دەڤا، سەعادەت، ئایندە و پارتی دیموکراسی” پێکهاتووە.

پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لەگەڵ ژمارەیەک حیزبی چەپگەرادا هاوپەیمانەتی “کەد و ئازادی”ی پێکهێناوە، بەڵام هێشتا روون نیە کە ئایا ئەوان بەربژێریان دەبێت بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیە یان نا.

پوستێن ھەمان بەش