هەسەدە 19 گیراوی داعشی ئازاد کرد

هەسەدە 19 گیراوی داعشی ئازاد کرد

لە 2019بەملاوە، هەسەدە بە ناوبژیوانیی سەرۆک عەشیرەتە عەرەبەکان، بە سەدان لەو گیراوانی داعشی بەرداوە کە دەستیان بە خوێنی کەس سوور نەبووە.

بە ناوبژیوانی و کەفالەتی عەشیرەتە عەرەبەکان، هێزەکانی سووریەی دیموکراتیک (هەسەدە)، 19 گیراوی داعشی ئازاد کرد کە گۆیا دەستیان بەخوێنی کەس سوور نەبووە.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ هەسەدە 19 کەسی کە بەتاوانی هەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ تیرۆریستانی داعشدا زیندانی کرابوون، بە کەفالەتی عەشیرەتە عەرەبەکان، ئازاد کردووە.

روانگەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە پاش لێپرسینەوە لەو گیراوانە، هیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نەبووە کە هیچکامیان کەسێکیان کوشتبێت. ئەو گیراوانە سەرجەمیان خەڵکی گوندەکانی رۆژئاوای دێرەزوور بوون کە لە چەند ئۆپراسیۆنێکی یەکینەکانی هەسەدەدا دەستگیر کرابوون.

لە ساڵی 2019بەملاوە، هەسەدە بە ناوبژیوانیی سەرۆک عەشیرەتە عەرەبەکان، بە سەدان لەو گیراوانی داعشی بەرداوە کە دەستیان بە خوێنی کەس سوور نەبووە.

پوستێن ھەمان بەش