دەنگۆی ئەوە هەیە کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە

دەنگۆی ئەوە هەیە کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە

سەرچاوە تورکییەکان: عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە نەخۆشخانەی سەربازی ئەنقەرە نەشتەرگەری چاوی بۆ کراوە.

دوای ئەوەی کە پەکەکە کۆنگرەی 12ی گرت و هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند، باس لەوە دەکرێت گوایە عەبدوڵڵا ئۆجەلان تووشی شێرپەنجەی پەنکریاس بووە و هەر بۆیە دەوڵەتی تورک هەوڵیداوە کە پەکەکە بە زووترین کات کۆنگرە بگرێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.

سەرچاوە تورکییەکان ڕایانگەیاندووە کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە نەخۆشخانەی سەربازی ئەنقەرە نەشتەرگەری چاوی بۆ کراوە.

هەندێک سەرچاوەی نزیک لە پەکەکە دەڵێن عەبدوڵڵا ئۆجەلان تووشی شێرپەنجەی پەنکریاس بووە و بەم هۆیەشەوە دەوڵەتی تورکیا ویستویەتی پەکەکە بە زووترین کات بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خۆی بدات.

Share

پوستێن ھەمان بەش