پەکەکە ناسنامەی 5 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە ساڵی 2019 گیانیان لەدەستداوە

پەکەکە ناسنامەی 5 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە ساڵی 2019 گیانیان لەدەستداوە

هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پەکەکە ناسنامەی 5 گەریلای دیکەی ئاسکرا کرد کە لە ساڵی 2019دا گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردبۆوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10/12/2025، ناسنامەی 5 گەریلای دیکەی پەکەکە ڕاگەیەندرا کە لە مانگەکانی حوزەیران، تەباخ و مژداری ساڵی 2019، واتە زیاتر لە 6 ساڵ لەوەپێش لە ناوچەکانی قەندیل، ئاڤاشین، خواکورک لە باشووری کوردستان و هەروەها دەڤەری مێردین لە باکووری کوردستان، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەیان، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم 5 گەریلایەشی بۆ ماوەی زیاتر 6 ساڵ لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردبۆوە.

پەکەکە ناسنامەی ئەو 5 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ یاحیا کارباش، خەڵکی بدلیس لە باکووری کوردستان.

2ـ محەممەد شێخمووس، خەڵکی ماردین لە باکووری کوردستان.

3ـ حالم سەلاحەددین، خەڵکی ئامەدلە باکووری کوردستان.

4ـ سەرکان محەممەد، خەڵکی جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان.

5ـ عومەر سەفەرئۆغلوو، خەڵکی ئاگری لە باکووری کوردستان.

لەکتێکدا کە پاش دەسپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە، خەڵک چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕۆڵەکانیان دەکەن، بەڵام حزبەکەی ئۆجەلان ڕۆژانە وێنە و ناسنامەی پۆلێک لاوی کورد بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا بە کوشتنی داون و بە بنەمالەکانیان دەڵێت ئەوان چەندین ساڵە کە لە ژیاندا نەماون.

بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

Share

پوستێن ھەمان بەش