ڕەزا ئاڵتوون و عەلی حەیدەر قەیتان لە ساڵی 2019ـەوە بێسەروشوێن بوون و پەکەکە گیانلەدەستدانەکەیانی شاردۆتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 12/5/2025، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ی خۆی ئاشکرا کرد و کۆتایی بە سەرجەم ئەو چالاکییانە هێنا کە بەناوی پەکەکەوە دەکرێن و بە فەرمی هەڵوەشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.
پەکەکە هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی خۆی، گیانلەدەستدانی دوو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی حزبەکەشی بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان لەگەل وێنەکانی “شەهیدانی پەکەکە”، ئاشکرا کرد.
پەکەکە وێنەی هەرکام لە”ڕەزا ئاڵتوون و عەلی حەیدەر قەیتان”، کە ماوەیەکی زۆر بوو دیارنەبوون، لە پاڵ وێنەی شەهیدەکانی خۆی دانا و لە ڕاگەیاندنی فەرمیی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەدا، گیانلەدەستدانی ئەو دوو سەرکردەیەی خۆشی ڕاگەیاند.
پەکەکە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاشکرایکرد: “کۆنگرەی 12ی ئێمە کە بە بانگەوازی رێبەرایەتیمان کۆبووەتەوە، شەهیدبوونی هاوڕێیان عەلی حەیدەر کایتان، یەکێک لە کادرە پێشەنگەکانی پارتیمان کە لە 3ی تەمووزی 2018 شەهید بوو، و رەزا ئالتوون کە لە 25ی سێپتەمبەری 2019 شەهید بوو، راگەیاند”.
ڕەزا ئاڵتوون و عەلی حەیدەر قەیتان لە ساڵی 2019ـەوە بێسەروشوێن بوون و بە هیچ شیوەیەک لە میدیاکانی پەکەکە دەرنەکەوتبوون. پێگەی “دارکا مازی” پێشتر لە دوو ڕاپۆرتی جیادا گیانلەدەستدانی ئەو دوو سەرکردەیەی پەکەکەی ئاشکرا کردبوو، بەڵام پەکەکە هەتا ئەمڕۆ گیانلەدەستدانی ئەو دوو سەرکردەیەی حزبەکەی شاردبۆوە.
عەلی حەیدەر قەیتان لە کوێیە؟
ڕەزا ئاڵتون، سەرکردەی باڵای پەکەکە لە کوێیە؟